سەركردەیەكی یەكێتی دەلێت نەوشێروان مستەفا بەیەكجاری كوردستانی جێهێشتووە
خواكوڕك
جەمیل هەورامی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە باڵی ناوەندی بریار زانیاری لەبارەی مانەوەی نەوشیروان مستەفای رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەوروپا ئاشكرا دەكات و دەڵێت “ناگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان”.
ئەو سەركردەی یەكێتی بە رۆژنامەی رووداوی راگەیاندووە، گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ لەندەن لە دۆخێكی قەیراناویدا بووە و بەتایبەت قەیران لە زۆنی سلێمانی، لەوانەش مەسەلەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، كێشەكانی یەكێتی، رێككەوتننامەی گۆڕان و یەكێتی بێ ئەوەی خاڵێكی جێبەجێ كرابێت هەورەها دەشلێت، “ئەوەندەی لە برادەرانی گۆڕانم پرسیوە بەنیازی گەڕانەوە نییە”.
هەوروامی گومانیشی خستەسەر ئەو قسانەی گوایە بۆ چارەسەر چۆتە بەریتانیا و دەڵێت “ئەگەر بۆ چارەسەر بێت، دەتوانێت لێرەش دەرمان بەكاربهێنێت”.