وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: 34 کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شاری نەجەف رایگه‌یاند، 34 کەسی دیکە لە پارێزگاکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ره‌زوان كه‌نه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 34 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كه‌ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توشبوانی پێشووی پارێزگای نه‌جه‌ف هه‌بووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كۆی تووشبووانی ڤایرۆس كۆرۆنا له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌یشتوه‌ته‌ 175 حاڵه‌ت، 49 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چوار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تۆماركراوه‌.

 

 

 

 

Back to top button