چین به‌ فه‌رمی چاكبوونه‌وه‌ی %94 تووش بوانی كۆرۆنای له‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند ئێستا ته‌نها 1562 كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماون

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌  وڵاتی چین وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌ دیاری كرا، له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ی 3500 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و زیاتر له‌ 81 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، به‌ڵام چین رێككاره‌كانی رێگرتنی له‌ ته‌شه‌نه‌ی زیاتری جێبه‌جێكردن به‌ هۆیه‌وه‌ توانی ده‌ست به‌سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بگرێت، ئه‌مڕۆش رایگه‌یاند كه‌ 94%ی كۆی توشبوانی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌و  ته‌نها هه‌زار و 562 توشبوی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.

 

لیژنه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستیی چین له‌ نوێترین به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، كه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ و توشبوانیش نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵن، به‌شێوه‌یه‌ك، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ 81 هه‌زار و 639 كه‌س له‌ چین توشی نه‌خۆشیه‌كه‌ بون، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه‌ 76 هه‌زار و 751 توشبویان چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 94%ی توشبوان.

لیژنه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستیی چین ئاشكراشیكردووه‌، له‌ ئێستادا ته‌نها هه‌زار و 562 توشبوی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون، به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان، چین له‌ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می وڵاتاندایه‌ له‌رووی چاكبونه‌وه‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌ی توشبووانیشدا دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی شه‌شه‌می وڵاتانی جیهان، له‌كاتێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتاندا بوو له‌ رووی ژماره‌ی توشبوانه‌وه‌.

Back to top button