سعودیه‌ وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ده‌ینه‌وه‌ هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ده‌ده‌ین بۆ بازاڕی نه‌وت

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خستنه‌رووی زیاده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ و رووسیا و بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی  ئاماده‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بازاڕی نه‌وت و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كه‌، بۆیه‌ داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س و وڵاتانی دیكه‌ی كردووه‌.


عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه‌ “واس” رایگه‌یاندووه‌، سیاسه‌تی نه‌وتی سعودیه‌ به‌ ئاراسته‌ی كاركردنه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وتی جیهانی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كارهێنه‌ران بپارێزێت، بۆیه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی زۆری داوه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ به‌رگرتن له‌ بوونی نه‌وتی زیاده‌ له‌ بازاڕه‌كاندا، به‌هۆی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابوریی جیهانی.

وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ ئاماده‌یی سعودیه‌شی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك، كه‌ بیه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ بازاڕی نه‌وت و دابه‌زینی نرخ بدۆزێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ “ریاز داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س و وڵاتانی دیكه‌ی كردووه‌ بۆ پشتگیریكردنی بازاڕی نه‌وت و ئابوریی جیهان له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاریی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕی نه‌وت”.

Back to top button