کیانووش جەهانپوور: له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 158 كه‌سی دیكه‌ به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین تووش و گیان له‌ ده‌ستدانی تێدا تۆماركراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌ جۆرێك ته‌نها له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 158 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

 گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران کیانووش جەهانپوور له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 158 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 560 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران گوتیشی، تا ئیستا سێ هەزار و 452 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 55 هەزار و 743 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

Back to top button