وه‌زیری ناوخۆ: بڕیارەکەی دوێنێ شەو بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و هەڵسەنگاندن بووە بۆ قۆناغەکە

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا ته‌واوی هاتوچۆكان و جوله‌كان له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێر بوه‌ستێندرێت، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، مەبەست لە بڕیارەکەی دوێنێ شەو بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و هەڵسەنگاندن بووە بۆ قۆناغەکە.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەکارهێنانی پێناسەی جۆراوجۆر، هەندێک کەس خۆیان لە بازگەکان دەربازکردووە. ئەمەش وایکردووە، رێگە پێدانێکی زۆر کراوە و لە هەندێک شوێن جەنجاڵی دروست بووە،دڵنیایی دەدەین کە مەترسییەکان زۆرن و بەشێک لە هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون
وه‌زیری ناوخۆ ئاشکراشیکرد، هەندێک کەس باس لەوە دەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جیاوازە، لە راستیدا، ڤایرۆسەکە جیاواز نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم، زوو ستراتیژیەتی خۆی بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە خستەڕوو و رێکارەکان زوو دەستپێکران هه‌روه‌ها راشیگەیاند، زۆربەی حاڵەتەکانی ئێستا لە ئەنجامی پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە.
.