فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی ده‌ستی كرد به‌ ده‌ستگیركردنی سه‌رپێچی كارانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ

له‌ چوارچێوه‌ی رێككاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ده‌ركرد بۆ رێگری له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌رده‌وامن له‌ سه‌ر پێچی كردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردن و له‌ رێگای ئۆتۆمبێل و به‌ پیاده‌دێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی كه‌ ئه‌ركی جێبه‌جێردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سی له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد كه‌ سه‌ر پێچی بڕیاره‌كانی كردووه‌.

Back to top button