لە ٢٤كاتژمێردا ١٤٨٠ كەس لە ئەمریكا مردن
ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنگی بە ئەمریكا ھەڵچنیوەو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ١٤٨٠ ھاوڵاتی ئەمریكا بە ڤایرۆسەكە مردون و ئەوەش بەرزترین ڕێژەی مردنە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە
لای خۆیەوە دۆناڵد تڕەمپ داوای لە ھاوڵاتیانی ئەمریكا كرد كە كەمامەو دەستەوانە بەكار بھێنن و خۆیان لە ڤایرۆسەكە بپارێزن
پێشتر دۆناڵد تڕەمپ بۆ میدیاكان وتبووی پێشبینی مردنی ١٠٠—٢٤٠ ھەزار ھاوڵاتی ئەمریكا دەكەن بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو لێدوانەش نیگەرانی و ترسی ھاوڵاتیانی بەدوادا ھات