راگه‌یێندراوێك له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له باره‌ی رێككاره نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی چه‌ند رێنماییه‌كی نوێیان له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هاتوچۆی هه‌ڵگرانی باجی رێگا پێدان له بازگه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ داوای كرد كه رۆژنامه‌نووسان ته‌نها ئه‌وانه‌ی رۆژانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كاریان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا پشتگیری خۆیان بۆ رێككاره نوێییه‌كانی هاتوچۆ راگه‌یاند و داوایان له رۆژنامه‌نووسان كرد كه پابه‌ند بن به رێككاره نوێیه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان مه‌رجه‌كانی رێگه‌پێدان به تیمی رۆژنامه‌نووسان به چه‌ند خاڵێك ده‌خاته روو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان:
دوابەدوای پرێس كۆنفرانسی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ بۆ رێكخستنی كاری رۆژنامەنووسان و دەزگەكانی میدیایی، ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسان ئەم رێنماییانە بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسان و دەزگەكانی میدیایی بڵاودەكاتەوە:
1- رۆژنامەنووسان ئازادن لە راییكردنی بەرپرسیارێتی خۆیان، هاوكات پێویستە پابەندی تەواوی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بن.
2- پێویستە هەموو كەناڵ و دەزگەیەكی میدیایی لیستی ناوی كارمەند و ئەو رۆژنامەنووسانەی (لەكاردان)، بداتە تیمەكانی رۆژنامەنووسی خۆیی بۆ ئەوەی رێگری لە هاتووچۆكردنیان نەكرێت، هاوكات لیستی ئەم ناوانە بۆ سەندیكا لە رێگەی ئیمێلی سەندیكاوە بنێردرێت، یاخود پەیوەندی بكەن بە یەكێك لە ئەندامانی ئەنجوومەن و لیژنەی داكۆكی، كە لە خوارەوە ژمارەی تەلەفۆنیان نووسراوە.
3- مەرج نییە هەموو ئەندامێكی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەئەرك دابێت، بۆیە سەندیكا داوا لەسەرجەم رۆژنامەنووسان دەكات، پابەندی رێنماییەكانی فەرمی بن، ئاسانكاری هاتووچۆی رۆژنامەنووسان تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە كاری رۆژانەدان، بۆ بازگەكانیش پێویستە هەر رۆژنامەنووسێك و تیمێكی رۆژنامەنووسی (پێناسی سەندیكا ئەگەر ئەندام بوو لەگەڵ پێناس یان باجی كەناڵە میدیاییەكەی و هەروەها نووسراوی فەرمی كەناڵەكەی كە بسەملێنێت لەكاردایە) بەیەكەوە پێبێت و ئامادە بێت.
4- پێویستە دەزگەكانی میدیایی بە ئۆتۆمبیلی دەزگاكەی هاتووچۆ بە رۆژنامەنووسانی بكات، واتە ئۆتۆمبێلی شەخصی بەكار نەهێنرێت.
5- بۆ بەدواداچوون و زانیاری تكایە پەیوەندی بە سكرتاریەتی ئەنجوومەن و لیژنەی داكۆكیه‌وه بكەن:
– ئازاد حەمەدەمین: نەقیبی رۆژنامەنووسان 07504458197
– ئەنوەر حسێن: جێگری نەقیب 07701535029
– هەندرێن ئەحمەد: سكرتێری ئەنجوومەن 07504472264
– ئەكەد موراد: ئەندامی ئەنجوومەن 07504513423
– خۆشناڤ جەمیل: ئەندامی ئەنجوومەن 07504509838
– نەزاكەت حسین: سەرۆكی لیژنەی داكۆكی 07701550604
ئیمێلی سەندیكا: info@kurdjs.com
سكرتاریەتی ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان 4/4/2020