ژن و پیاوێك لە شاری كەركووك بەسەربڕاوی لەماڵەكەی دۆزرانەوە
خواكوڕك
شەوی رابردوو لەكەركووك ژن و پیاوێك لە ماڵەكەی خۆیان بە سەربڕاوی دۆزراونەتەوە، كەس و كاری ئەو ژن و پیاوە، دەلێن كێشەیان لەگەڵ كەس نەبووە،
لەگەڕەكی رزگاری شاری كەركووك ژن و پیاوێك لە ماڵەكەی خۆیان بەسەڕ براوی دۆزراونەتەوە، بەگوێرەی زانیاری سەرەتایەكان، ئەو ژن و پیاوە، هەردووكیان كارمەندی حكومەت بوونە، پیاوەكە كارمەندی حكومەتە و ژنەكەش مامۆستایە لەكەركووك.
هاوسێی ئەو ژن و پیاوە دەلێن لە دەرگای ماڵیان چوومە ژوورەوە بینیم ئافرەتەكە كەوتووە، چەقۆ بە ملیەوە و بوو پەڕۆیەكیش بەدەمیەوە بوو، پیاوەكەشی لە ژوورێكی تر بەسترابووە، ھەوڵیدابوو تەلەفۆن بۆ برای ھاوسەرەكەی بكات هەر لەكاتی هاتنی كەس و كاری ئەو ژن و پیاوە ئاگادار بوونەتەوە كە ئەو ژن و پیاوە لەماڵەكەی خۆیان كوژراون.