پارێزگای هه‌ولێر: ناوی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ 48 كاتژمێری داهاتوو مۆله‌تیان پێده‌درێت

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ  و ته‌ندروستی رایانگه‌یاند كه‌ رێككاری نوێی تایبه‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌گرنه‌ به‌ر، له‌م چوار چێوه‌یه‌ پارێزگای هه‌ولێر نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م حاڵه‌كانی پشكنین و بازگه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌ و ناوی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رێگایان پێدراوه‌ كه‌ هاتوچر بكه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:

هه‌موو بازگه‌ و خاڵه‌كانی پشكنینی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، رێگه‌ له‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ نه‌گرن:

1- كارمه‌ندانی بانكی حكومی و گه‌نجینه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

2- فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.

3- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه‌ سبه‌ی 5/4/2020 مووچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی خوێندنی باڵا، یان پشتگیرییان پێیه‌، رێگه‌یان پێ بدرێت.

4- تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پزیشكان و ئه‌مبوڵانس “إسعاف”.

5- تیمه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ركدان.

6- تیمه‌كانی كاره‌با و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با.

7- تیمه‌كانی ئاو و ئاوی ئیفراز و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو.

8- تیمه‌كانی شاره‌وانی و لابردنی زبڵ و خاشاك.

9- ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی خواردن بۆ كه‌ره‌نتین ده‌به‌ن.

10- تیمه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ده‌زگاكانی خۆیان پێیه‌.

11- تیمه‌كانی پارێزگا و قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی، كه‌ رێگه‌پێدانیان هه‌یه‌.

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر

4/4/2020

Back to top button