سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە
لە پەیامێكی دا بۆ رۆژنامەی خەبات سەرۆك بارزانی راگەیاند”بەبۆنەی یادی ٦١ ساڵەی به‌ئاشكرادەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) ـەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
هەر لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی داهاتووە” ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه گرێ دراون و له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه یادكردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، یادكردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، یادكرنه‌وه‌ی ڕۆژانێكی سه‌خت و تاڵ و ناخۆش و ڕۆژانێكی پڕ له‌سه‌روه‌رییه.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی.
په‌یامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی بە ئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات)
بەناوی خوای مەزن و میهرەبان
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات
سڵاو و ڕێز
بەبۆنەی یادی ٦١ ساڵەی به‌ئاشكرادەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) ـەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه گرێ دراون و له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه یادكردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، یادكردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، یادكرنه‌وه‌ی ڕۆژانێكی سه‌خت و تاڵ و ناخۆش و ڕۆژانێكی پڕ له‌سه‌روه‌رییه.
رۆژنامەی(خەبات)، ئه‌و شانازییه‌ی هه‌یه كه وێڕای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی خۆی له بواری ڕاگه‌یاندن و بره‌ودان به ئاستی ڕۆشنبیری و هوشیاریی خوێنه‌ران، بەردەوام بەرگری لە مافه‌كانی گەلەكەمان كردووە و مینبەرێك بووە بۆ زیاتر چەسپاندنی پەیامی پێكەوەژیان و لێبوردەیی.
خه‌بات، تا ئێستاش، له‌ڕووی پەیڕەوکردنی ئاکاری پیشەیی، داكۆكیكردن لە
مافی هاووڵاتیان، پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی برایانەی هەموو چین و توێژكانی گەلەکەمان سه‌رمه‌شقه و وەک هەمیشە شانازییتان پێوە دەکەین.
دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
٤ـی٤ـی٢٠٢٠