خواكوڕك هۆكاری لەناكاوی تووندكردنی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرا دەكات
دوا بەدوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی و ئۆپراسیۆنەكانی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیان كرد بە شێوەیەكی هەرەمەكی لە پشكنینی خەلك، دەركەوتووە كە خەلكێك هەلگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوركی راگەیاندووە، لە هەموو کوردستان کۆمەڵێ سامپڵ بە هەڕەمەکی وەرگیراوە ، دوای پشکنین دەرکەوتوە بەشێکیان توشی کۆرۆنا بوونە بەبێ ئەوەی پێشینەی سەفەریان هەبێ یان بەرکەوتەی توشبوی تر بن !!
هەروەها سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە” ئەمەش مانای ئەوەیە ڕێژەیەکی زۆر توشبو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بونی هەیە و هێشتا نیشانەیان لێ دەرنەکەوتوە و ئاشکرا نەبونە”.