عێراق : پەنجاو هەشت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕگەیاندراوی ئەمڕۆی خۆیدا ، دوا ئامارسەبارەت بە کۆرۆنا  لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە .

 

وەک لە راگەیاندرواوکەدا هاتووە 58 کەس لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووش بوون .

 

حاڵەتەکان بەم شێوەی خوارەوەن .

 

– به‌غدا كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت

 

– به‌سره‌: 9 حاڵه‌ت

 

– نه‌جه‌ف: 34 حاڵه‌ت

 

– دیاله‌: 1 حاڵه‌ت

 

– موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت

 

– سلێمانی: 4 حاڵه‌ت

 

– هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت

بە پێی ئەو ئامارە تا ئیستا 878کەس لە عێراق تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان .

 

 

هاوکات ئاشکرای دەکات لە 24 کاتژمێردا لە بەسرە و ناوچەکانی سەر بە بەغدا 2 کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە .

تا ئێستا کۆی گشتی مردووەکان گەیشتۆتە 56 کەس

33 کەسیش لە تووشبووان  بە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و بەم شێوەیە شوێنەکان دیاری کراوە .

 

– نه‌جه‌ف: 4 حاڵه‌ت

 

– به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت

 

– به‌سره‌: 12 حاڵه‌ت

 

– هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت

 

– دهۆك: 6 حاڵه‌ت

 

– نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت

 

واست: 2 حاڵه‌ت

 

كۆی گشتی چاك بوونه‌وه، ژماره‌یان بوو به‌ 259 كه‌س.‌

Back to top button