فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکەن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-111.jpg)
ئەمڕۆ ئێوارە بۆ جارێکی تریش فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا کوێستانەکانی سنین و رۆبی و رووداڵیان بۆردومان کرد .
سەرچاوە هەواڵەیەکان ئاشکرای دەکەن فڕۆکەکانی تورکیا لە کاتێکدا زۆر بە نزمی بە سەر چیاکانی سیدەکاندا دەسوڕانەوە بۆردومانی بەرزاییەکانی سنین و روودال و رۆبیان کردووە .
هاوکات سەرچاوەی هەواڵ باس لەوە دەکات ئەو بۆردومانە بنکەو بارەگاکانی پەکەکەی لەو دەڤەرە کردۆتە ئامانج ، بەڵام دیسانیش بۆتە هۆی دڵەراوکێی خەڵکی ئاواییەکان و ڕەزداران و مەردارانی ئەو ناوچەیە .