بە هۆی گەڕانەوەی بەرپرسەکانیان لە ئێرانەوە ، چەندین گەریلای “پەکەکە” تووشی کۆرۆنا بوون .
سەرچاوە هەواڵیەکانی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ، 6 گەریلای هێزەکانی ( پەکەکە ) تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .
هەر هەمان سەرچاوە هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت ، تووش بوونی ئەو گەریلایانە بە هۆی گەڕانەوەی بەرپرسانی لۆجستیکی و دابین کردنی کەل و پەل و پێداویستیەکانی رۆژ بووە کە بەم نزیکانە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە نێو بارەگاکانیان لە قەندیل .
بەڵام تا ئێستا روون نییە ڤایرۆسەکە لە لایەن ئەو بەرپرسانەوە گوازراوەتەوە یان ئەوکەل و پەلانەی گەیشتوونەتە دەست گەریلاکان ، ئەوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە .