ئای بی سی نیوز:تیرۆرستان سوود لە كۆرۆنا وەردەگرن
تۆڕی ھەواڵی ئای بی سی نیوز ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكیدا باس لە سوودوەرگرتنی گروپە تیرۆریستیەكان دەكات لە نەخۆشی كۆڤید١٩ و زانیاری ئەوە دەخاتەڕوو كە ئێستا ئەو گروپانە لەڕێگەی نێت خەریكی پڕوپاگەندەن.
گروپە تیرۆریستیەكان داوا لە ڕۆژئاواییەكان دەكەن بگەڕێنەوە بۆ لای خواو پەیوەندی بەو ھێزانەوە بكەن بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی وڵاتانی ئەوروپی و كۆتایی ھێنان پێیان.
ئەو گروپانە بەپێی پێگە ئەمریكیەكە تا ئەندازەیەك كاریگەریان ھەیەو پێویستە چاودێریان بكرێت و ڕێنەدرێن بەردەوام بن لە فریودانی ھاوڵاتیانی ئەوروپی