سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو تویتی جیاوازدا ، بە شێوەیەک روونکردنەوە لە سەر هۆکاری قەدەغەی تەواوی ئەو 48 کاتژمێرە دەدات کە بڕیاری لە سەر دراوە .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنووسێت ، پێشێلکارییەکان لە لایەن هاووڵاتیانەوە بووبە هۆی بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیەش ئەو بڕیارە دراوە ، نەهێڵدرێت لەوە زیاتر تەشەنە بکات هەرچەند زەحمەت دەبێت بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت .
مەسرور بارزانی هاوکات جەخت دەکاتەوە ، “ھەموومان لەم شەڕەدا پێکەوین و پابەندبوونی ئێوەش گرنگە. پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە
لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە رۆژە سەختەکانی ڕابردووی گەلی کورد دەکات و دەڵێت بەو ڕابردووەی هەمانە دڵنیام ئێستاش بە پێکەوە بوونمان بەسەر ئەو پەتایەدا سەر دەکەوین و کۆرۆنا بە چۆک دادێنین