دوای 288 ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن كچە هونەرمەندی خەڵكی باكوری كوردستان ئەمرۆ كۆچی دوای كرد

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسی هەواڵەكەكانی توركیا هێلین بۆلەک كچە هونەرمەندێكی خەڵكی ئامەدی باكوری كوردستان دوای 288 رۆژ مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە، كۆچی دوای كرد”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان”دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا قەدەخە و سنووردارکردنی خستە سەر ناوەندی رۆشنبیریی ئیدیل، هونەرمەند هێلین بۆلەک و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی ناڕەزاییان نیشاندا، بەتایبەتی کە ناوەندەکە و گرووپی مۆسیقای یۆروم نەیاندەتوانی کۆنسێرت سازبکەن، چونکە خرابوونە ژێر گوشاری زۆر و چەند ئەندامێکیشیان خرانە لیستی بوڵتەنی سووری داواکراوان.

ئەوەش بوو هێلین داوای لابردنی ئەو قەدەخانەی کرد و دەستی بە مانگرتن کرد و ناوی لە مانگرتنەکەی نابوو ”رۆژووی مەرگ”.

دوا بەدوای 288 رۆژ بەبێ خواردن و خواردنەوە مایەوە، لە ناوچەی ساریەری ئیستەنبووڵ و لەو خانەیەی کە ”ماڵی بەرخودان”ـی پێدەڵێن، گیانی لەدەستدا.

دوابەدوا ئەوەشگرووپی مۆسیقای یۆروم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوی کردەوە، “هێلین بۆلەک، ئەندامی گرووپی مۆسیقای یۆروم کە 288 رۆژ لە رۆژووی مەرگدا بوو، شەهید بوو”.

Back to top button