زیانێکی سەرسورهێنەری شووتی ئاشکرا دەبێت

ماڵپەری (سکای نیوز)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، زۆر خواردنی شووتی دەبێتە ھۆی تێکچوونی سیستەمی ھەرسکردنی خواردن و ھەندێک جاریش سکچوو، بەڵام سوودی زۆریشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، کە بریتین لە:
1- ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەگرێت، چونکە مادەی لیکۆبینی تێدایە، ئەم مادەیەش رێگرە لە تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
2- تەندروستیی چاو دەپارێزێت.
3- تەندروستیی دڵ باشتر و بەھێز دەکات، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کۆلسیترۆڵ و پەستانی خوێن، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە.
4- ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە، ھەروەھا خواردنەوەی شەربەتی شووتی، چالاکیی خوێنی وەرزشوانان بەھێز دەکات.
5- سیستەمی ھەناسەدان باشتر دەکات.