داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌سته‌نبوڵ راگه‌یاند
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیستانبوڵ راگه‌یاند كه له سه‌ری ساڵ هه‌ڵی كوتایه سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه و به‌هۆیه‌وه 41 كه‌س كوژران و 65 دیكه‌شی بریندار بوون.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی داعش هاتووه، “چه‌كداریێكیان به بۆمبی ده‌ستی و چه‌كی ئۆتۆماتیك هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه” و باس له “كوژران و برینداربوونی 150 كه‌س”
داعش هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ تۆپباران و بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر خۆی و به “رشتنی خوێنی موسڵمانان” ده‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا تۆڵه‌ی گه‌لی كوسڵمانان ده‌كه‌نه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هێرشانه.