متمانه و كلتوور.. مه‌رجی له‌پێشینه‌ی خۆپارێزیی و مانه‌وه
ئه‌ركی هه‌ر یه‌كێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌تی (توێژی بیركه‌ره‌وه)؛ وردبوونه‌وه‌ی زیاتره له‌هه‌ر رووداو و په‌ره‌سه‌ندێك به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی تێگه‌یشتن و وێناكردنێكی هه‌ره نزیك له سرووشت و جووڵه و ئاراسته‌ی پرسه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین شێوازی به‌رگرتن له‌هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو سه‌باره‌ت به‌هه‌موو كار و كایه‌كانی ژیان.
بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ستمه له‌باره‌ی یه‌ك دوو لایه‌نی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا بدوێم، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه و ده‌توانم قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م كه به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم هه‌ر ئه‌وه‌یه. به بۆچوونی من؛ ئه‌مڕۆ ئه‌ركی ئه‌و توێژه‌ی باسمكرد ئامۆژگارییكردنی خه‌ڵك نییه چۆن ده‌ست و په‌نجه‌یان بشۆن و ئاگایان له‌خۆیان بێ، چونكه ئه‌وه كاری دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانه و لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بلاَوی ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر هاولاَتیانیش پێویسته پێیه‌وه پابه‌ند بن،، بێجگه له‌وه به دڵنیاییه‌وه پرسی خۆپاراستن و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه خواست و هه‌ڵوێستێكی سه‌رانسه‌ریی هه‌موومانه.
گوتم (له‌سه‌ر هاولاَتیان پێویسته پێیه‌وه‌ی پابه‌ند بن)، ئه‌وه بۆ چه‌ندان هه‌فته ده‌چێ قسه‌ی هه‌موومان هه‌ر ئه‌وه بووه پێویسته پابه‌ند بین بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان له‌م په‌تایه ده‌رچین،، بهلاَم هاوكات هه‌موومان ئاگادارین ولاَت هه‌یه هه‌تا ئێستاش كه په‌تاكه چۆته قۆناغێكی یه‌كجار مه‌ترسیداره‌وه كه‌چی جووڵه‌ی نه‌كردووه و وه‌ك پێویست هه‌نگاوی نه‌ناوه بۆ به‌رگرتن و خۆپارێزی و ته‌نانه‌ت پلانێكی ئه‌وتۆشی نیه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. بهلاَم خۆشبه‌ختانه له كوردستانه‌كه‌ی خۆمان ده‌بێ دڵخۆش بین به‌و پلان و هه‌نگاوانه‌ی (حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) و رژدی و په‌رۆشی خودی جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاك (مه‌سروور بارزانی) كه له‌گه‌ڵ تیمه لێهاتووه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ئاسا شه‌و و رۆژ ده‌كه‌نه یه‌ك و ئێشك گرن به‌دیار ته‌ندروستی ولاَت و هاولاَتیانهوه،، ئه‌وه‌ی له كوردستان كراوه ئه‌زموونێكی ده‌گمه‌نه و هه‌مووان شایه‌تی خێری بۆ ده‌ده‌ن،، دڵنیام ئه‌م كار و هه‌ڵمه‌ته بێهاوتایه‌ی حكوومه‌تی كوردستان ده‌بێته ره‌سید و زه‌خیره و پاشه‌كه‌وتێكی یه‌كجار مه‌زن بۆ خۆناسین و بنیاتنان و كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانمان و دواجار تۆكمه‌كردنی ژێمهندی و ئنتیما و ئاوێته‌بوونی خه‌ڵك و خاكی كوردستان،، له‌م رووه‌وه من به‌ش به‌حاڵی خۆم ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك به‌ره‌كه‌تێكی مه‌زن ده‌بینم،، چونكه ئه‌وه‌ی لێی ده‌خوێنمه‌وه هه‌رچیه‌كیش رووبدات خوانه‌خواسته؛ هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ساغبوویه‌وه كه ئێمه‌ی كوردستانی له ته‌نگانه‌دا چیمان له‌ده‌ستدێ بیكه‌ین و چیمان له‌ده‌ستهات و كردمان؛؛ ئه‌وه له‌هه‌ر شتێك گرنگتره ئه‌مڕۆ بیبینین و هه‌ستی پێبكه‌ین و بیكه‌ینه خاڵی سه‌ره‌تا و پرۆژه‌ی داهاتوومان. بێگومان گه‌لان و قۆناغه‌كانی ژیان هه‌میشه له ساته‌وه‌ختی مێژوویی و له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه نهقۆلاَكان (ته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌یی)؛ رێڕه‌وی به‌خۆداچوونه‌وه‌یان ئاراسته‌ی نوێتری به‌خۆیه‌وه بینیوه؛؛ زهنیه‌ت و مێنتالیته‌یان فۆرمات بووه و سه‌رله‌نوێ جیهانبینی و روئیایان بۆ كۆی پرسه‌كانی ژیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه،، لێره‌دا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌م پرسه‌وه؛ ده‌مه‌وێ بڵێم پێویسته له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان به‌رگریی بكه‌ین؛ هه‌ر یه‌كه و له‌سه‌نگه‌ره‌كه‌ی خۆی رووبه‌ری به‌ر ده‌می خۆی هه‌موار بكاته‌وه؛ موورووی هێزی كه‌ڵه‌كه‌بووی خۆی هه‌ڵڕێژێته كۆشی بنیاتنانه‌وه و سه‌رله‌نوێ بیانكا به په‌تێكی نوێی ژیاندۆستییه‌وه.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسی؛ بۆچی ده‌بێ (ئه‌وه‌ی پێمان ده‌كرێ بیكه‌ین) هه‌میشه یه‌كسان و هه‌ندێ جار كه‌متریشه له (ئاست و كێرفی پابه‌ند بوون)؛ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ و ده‌رفه‌ته‌كان ته‌وزیف بكه‌ین، دێین به‌رده‌وامی به‌و راده‌ستبوونه دێرینه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین و به (بیانوو)ی جۆراوجۆر پابه‌ند نابین. هه‌ڵبه‌ت لایه‌نێكی ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به پرسێكی زۆر دێرینه‌وه هه‌یه كه پرسێكی یۆنڤێرسالی كه‌ونیی مرۆڤایه‌تی گشتگیر و (رۆسۆ)یانه‌یه و په‌یوه‌سته به پرسی ره‌وایی و شه‌رعییه‌ت و مه‌شرووعییه‌ت و دهسهلاَت و گرێبه‌ستی كۆمهلاَیهتی. ئه‌مه‌ی دواییش راسته‌وخۆ بۆ پرسێكی مه‌ترسیدار تر سه‌رده‌كێشێ و وه‌ك ئه‌نجامگیرییه‌كی حه‌تمی و بێ چه‌ندوچوون دێته پێشه‌وه كه پرس و كۆنسێپتی (متمانه)یه، هه‌ڵبه‌ت له‌م رۆژانه‌ی رابردوو لێره و له‌وێ هه‌موومان گوێبیستی ئه‌و ئه‌نجامگیریه بووین كه خه‌ڵكانێك له عێراق و ولاَتانی دنیا و ته‌نانه‌ت لای خۆشمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاولاَتی به‌هه‌ر هۆیه‌ك متمانه‌ی به حكوومه‌ت و دهسهلاَتی نشتیمانهكهی خۆی نه‌مابێ؛ راسته‌وخۆ گوتویه‌تی (ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌یڵێ راست نیه) بۆیه من بڕوای پێ ناكه‌م و (هه‌رگیز پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابم)، له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر یه‌كێك له گه‌ڕه‌ك و شار و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی گوێبیستی ئه‌م رسته‌یه بووه،، بێگومان ئه‌و روئیا و بۆچوون و مێنتالیته‌یه هه‌ر هه‌مووی شانی حكوومه‌ته‌كان ناگرێته‌وه؛ بهلاَم له كاتی ته‌نگانه‌دا هه‌موو به‌رده‌كانی ئاسمانیش به پشته ملی حكوومه‌ته‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون.
راسته، هه‌میشه ئه‌و سه‌رچاوه كلتووریهی كه مێنتالیته و جیهانبینییمان فۆرموله و ره‌نگڕێژ ده‌كه‌ن؛ هه‌ر ئه‌وه هه‌ژموونی به‌سه‌ر ویست و ئیراده‌مانه‌وه زاڵه و رێگا به سه‌رچاوه‌ی دی نادات له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌ش بێ یانیش جێگای بگرێته‌وه، بۆ نموونه كه‌سێك كه هێزی دنیابینی و وێناكردن له ئایینه‌وه وه‌ربگرێ، یان ئه‌و كه‌سه‌ی بڕوای به تیۆری پیلانگێڕیی هه‌یه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كوردگوته‌نی به ته‌بیعه‌ت ته‌ریك و ره‌شبینه، ئه‌و كه‌سه ئاسان نیه بڕوا به بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌دیل بۆ متمانه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بڕوای به تاقه سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌كردن هه‌یه و به‌س، متمانههێنان به سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی به‌لاوه كوفر و حه‌رامه. هه‌رگیز دهسهلاَتێكی دنیایی زائیل شوێنی ئه‌و متمانه‌یه ناگرێته‌وه كه خاوه‌نی هه‌ژموونی بالاَ و خاوه‌نی دارولبهقایه، ئه‌م دۆگمابوونه كه ته‌نانه‌ت دژ به بنه‌مای خودی ئایینیشه، گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتنێكی ره‌وانتر بۆ ئایین به‌ر له‌وه‌ی ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتنێكی ره‌وانتر بۆ دنیا،، بهلاَم مێنتالیته‌ی مه‌رگدۆستی لێره‌دا به فۆرمێكی نوێتر و مه‌ترسیدار تر ده‌كه‌وێته مانۆڕ له‌گه‌ڵ ژیان و هه‌تا ئه‌گه‌ر كۆلاَنهكان لێوانلێویش بن له لاشه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا؛ ئه‌و هه‌رگیز ئاماده نیه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدا و سهركهچ بكا بۆ ئه‌قڵ.
بۆیه ئه‌وه‌ی له چین و ئیتالیا و كوردستان و شوێنانی دیكه‌ی گۆی زه‌وی له‌سه‌ره‌تای پرۆسه و پلانی خۆپارێزیی له په‌تای كۆرۆنا به‌دیار كه‌وت؛ شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن زهنیه‌تی یۆتۆپیایی لاهووتی (به ئایینی و غه‌یره ئایینیه‌وه) هه‌ر میكانیزمێكیان به‌لاوه هه‌ڕه‌شه بووه بۆ سه‌ر حورمه‌تی موقه‌دده‌س و پیرۆزیه‌كان، كه حكوومه‌ته‌كان گوتیان تكایه با قه‌ره‌باڵغی له هیچ شوێنێك نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پارێزراو بن، كه‌سانی به‌ڕێزی ئایینداری موسوڵمان و كریستیان و بووزی و گشت ئایینه‌كان پێیان وابوو ئه‌و پلانه ده‌بێ توخنی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی نێو په‌رستگاكان نه‌كه‌وێ كه ناوی نوێژ و په‌رستشی به‌كۆمه‌ڵه، چونكه له نه‌زه‌ری ئه‌وان ئه‌وه قه‌ره‌باڵغی نیه به‌ڵكو هه‌تا سه‌ر ئاپۆرای به‌ره‌كه‌ته و هیچ دۆخێك بۆی نیه پێناسه‌یه‌كی ئاوه‌ژووی بكا به به‌را، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زهنیه‌ته پێی وایه ئه‌وان له سركێتهوه پارێزراون، یان قه‌ده‌ری ژیان و مه‌رگ له ئاسمانه و پێویست ناكا ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان سه‌خڵه‌ت بكه‌ین، بێگومان ئه‌و قهدهرییهته؛ سرووش و هێز له كانگای هه‌ره به‌هێزی متمانه وه‌رده‌گرێ كه هێزی بێهاوتای گه‌ردوونه (هێزی ئافرێنه‌ر و خالق)ه، بهلاَم مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا خوانه‌خواسته ئه‌وه نیه ئه‌و جۆره بڕواهێنانه حاشا به كه‌م و كه‌مبایه‌خ بزانین، نه‌خێر هه‌رگیز وانیه و نابێ، ئازادی ئایین و ئایینداری و بیروبڕوا پرانسیپی نه‌گۆڕی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تین و ولاَتان و حكوومه‌ته‌كانیش كاریان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و ئازادیه‌ی هاولاَتیانی خۆیان كردووه و ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هه‌مووانیشه رێز له ئازادی عه‌قیده و بیروبڕوای به‌رامبه‌ره‌كانیان بگرن. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه پێویسته په‌رۆشی بڕواداران و ئایینداران له خه‌ڵكێكی دی زیاتر بێ، پێویسته ئه‌وان به كرده‌وه په‌رۆشتر بن له كاسانی دی بۆ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی گشتی، نه‌ك به‌رنامه و پرۆژه و پلانی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه به‌رپرسه‌كان به پیلان و كوده‌تا لێكبده‌نه‌وه و پێیان وا بێ (قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو گردبوونه‌وه‌یه‌ك به نوێژی به كۆمهڵییشهوه) ئامانج لێی خوانه‌خواسته زه‌وتكردنی ئازادی خه‌ڵك و قه‌ده‌غه‌كردنی نوێژ و په‌رستش و ئاییندارییه، نه‌خێر وانیه و بۆ گشت لایه‌ك و بۆ ئاییندارانی به‌ڕێزیش ئه‌وه روون بوویه‌وه كه هه‌رگیز مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه نه‌بووه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێك كه‌س به مه‌به‌ست و بیانووی جیاجیا ئه‌وه‌یان ده‌ورووژاند گوایه حكوومه‌تی دیموكراتی و علمانی خواخوایه‌تی په‌تایه‌ك بلاَو بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌په‌نای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌ست بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نوێژی جه‌ماعه‌ت ببات!!!.
ئه‌مڕۆ له‌وانه‌یه هه‌ردوو پرسی (متمانه) و (كلتوور) وه‌ك دوو كێشه‌ی قووڵ رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ته‌كان ببێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا،، له‌هه‌ندێ ولاَت ئه‌گه‌ر فاكتی متمانه‌ش هه‌بێ ده‌بینین جۆری كلتوور و مێنتالیته‌ی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه هیچ نرخ و به‌هایه‌ك بۆ خاڵی متمانهكهش ناهێڵنه‌وه، بۆ نموونه؛ ئه‌گه‌ر شیعه‌كانی عێراق و ئێران هه‌تا سه‌ر ئێسقان متمانه‌شیان به حوكمڕانیی مهرجهعهكهشیان هه‌بێ، حكوومه‌ته‌كه‌ی شیعه چی له‌و مێنتالیته‌یه بكات كه مه‌رجه‌عه رهشیدهكهیان هۆكاری سه‌ره‌كی خوڵقاندنی ئه‌و كه‌لتووره‌یه و ده‌یان ساڵه به‌و مێنتالیته‌یه ره‌گه‌كانی وههم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه داماوه خێرنه‌دیوه ره‌ش و رووته‌یه ئاو ده‌دات،، هه‌موومان ئه‌و دیمه‌نانه‌مان بینی كه ئاپۆرای زیاره‌تكارانی په‌رستگای ئیمام كازم چۆن خاڵی كۆنترۆڵی هێزه ناوخۆییه‌كان راده‌ماڵن و هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن با سه‌رجه‌م تووشبووانی ولاَتانی چین و ئیتالیا و فه‌ره‌نساش روو له نه‌جه‌ف و مه‌رقه‌دی ئه‌وان بكه‌ن بۆ شیفا و پاكبوونه‌وه له په‌تای ئستیكباری جیهانیی كۆرۆنا.
بیرمان نه‌چێ ئێمه‌ش له كوردستان له‌و نموونه‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئاسمان و رێسمانمان فه‌رقه، ئه‌و حاڵه‌ته هه‌موومان به‌دیمان كردووه و به‌رله چه‌ند رۆژێك له نانه‌واخانه‌یه‌ك ئه‌و نموونه كه‌لتووریه خه‌سته‌م بینی و هیچ به‌لامه‌وه سوپرایز نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مێكه كۆمه‌ڵگه‌ی خۆم ده‌ناسم، له خاوه‌نی نانهواخانهكهم پرسی بۆچی كرێكارهكانت ده‌ستكێشیان له‌ده‌ست نه‌كردووه، لهوهلاَمدا گوتی جارێ ده‌ستمان به ئیش نه‌كردووه و تۆ یه‌كه‌مین كه‌سی هاتووی بۆ نان كڕین، راستی ده‌كرد چونكه بینم ناو توونی نانه‌واخانه‌یان به (تراكسووتێكی كۆنی له ئاوههڵكێشراو) پاك ده‌كرده‌وه، خه‌ریك بوو بۆنی گه‌ڵوگونی خاوه‌ن تراكسووته نه‌ناسراوه‌كه له جیاتی بۆنی نانی بر‌ژاو هه‌ڵمژم!!!؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌مامكی كردبێ خۆی لێم نزیك كرده‌وه و پێی گوتم؛ بۆچی مامۆستا بڕوات به‌و درۆیه‌ی كۆرۆنا هه‌یه؟!، گوتم ئه‌ی ئه‌وه نیه خه‌ڵك به‌به‌ر چاومانه‌وه ده‌مرن!!!، ئینجا به‌حه‌ماسه‌ته‌وه و شه‌هامه‌ته‌وه گوتی: مامۆستا یه‌قینت هه‌بێ ئه‌وه‌ی له دڵه‌وه بڵێ (ئه‌شهه‌دو ئه‌ن لا ئیلاهه ئیڵڵهلاَ هه‌رگیز تووشی ئه‌و ڤایرۆسه نابێ)، له وهلاَمدا گوتم” ئه‌ی یه‌كه‌مین قوربانی كۆرۆنا له كوردستان مه‌لایه‌كی داماوی به‌ڕێز نه‌بوو؟!؛ تۆ بڵێی له دڵه‌وه (ئه‌شهه‌دو ئه‌ن لا ئیلاهه)ی نه‌گوتبێ؟!،، یه‌عنی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه بهلاَم پێویسته له (دڵه‌وه) شه‌هاده‌ت بێنین ده‌نا پارێزراو نابین؟!، گوتی” شتی وا نیه. دیسان پێمگوت: زۆر چاكه برا؛ به‌یانی مه‌سره‌فی رێگات له‌سه‌ر من؛ وه‌ره به‌یه‌كه‌وه ده‌چینه ئه‌و قاویشهی نه‌خۆشخانه كه تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا لێیه و جه‌نابیشت بڕۆ سه‌ردانێكی ئه‌و داماوانه بكه و له‌گه‌ڵ دوعا و داوای شیفا و سه‌لامه‌تی بۆیان؛ ئه‌ولا و ئه‌ملایان ماچ بكه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ی كۆرۆنا بوونی نیه. ئه‌وسا پێكه‌نی و نه‌یزانی چۆن چۆنی ئه‌و رووخساره‌ی خۆی رێكبخاته‌وه كه هه‌ڵبزڕكاوی متمانه‌یه‌كی وه‌همی و دوودڵییه‌كی ئاشكرا بوو، بیمامهعنا به نیگا گوناحه‌كانی تێیگه‌یاندم” مامۆستا لێیگه‌ڕێ هه‌ر چۆنه با وابێ!!!”. ئێمه لێره‌دا له‌به‌رده‌م پارادۆكسی متمانه و كه‌لتوورێكی شڵۆق و دابهشبووداین، جارێكیان پاكوخاوێنی له ئیمانه‌وه‌یه و جارێكیشیان به‌كارهێنانی (شه‌رواڵ تراكسووتێكی كۆنی بۆگه‌نی چڵكن) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی توونی سه‌موونخانه هه‌رگیز هاودژ نیه له‌گه‌ڵ ئیمان و زه‌وق و پاكوتهمیزی!!!. نازانم من بڕوا به كام پیلانگێڕی بكه‌م؟ كه‌سێك به‌ناوی ئایینه‌وه بۆته خاوه‌نی ته‌ندروستی به‌نده‌كانی خوا و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه پیسوپۆخڵی ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگه ده‌دا؟ یان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پیلانی (ماسۆنییه‌ت و جووله‌كه و ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه بهرژوهندخوازهكانه) ده‌بێ ئێمه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و حكوومهتانهش نه‌بین كه علمانین و ئه‌ڵقه له‌گوێی غه‌رب و تاغووتهكانن و خوای گه‌وره ئێمه ده‌پارێزێ نه‌ك ده‌مامك و ده‌ستكێش و مانه‌وه له‌ماڵ، (قول لهن یوسیبهنا ئیللا ما كهتهبهلاَهو له‌نا)؛ ئامه‌نتو بیللا، بهلاَم خۆ ئایین و خودای په‌روه‌ردگار نه‌یفه‌رمووه به‌ده‌ست و پێیه‌كانی خۆت بچۆ ناو ئاگره‌وه. بۆیه ئه‌م وردهكاریهم هێنایه به‌رباس، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره قسه و لێكدانه‌وانه كرۆك و ناخی پرسی متمانه و پابه‌ندنه‌بوونی زۆرانێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی له‌م په‌تا نه‌گریسه‌ی خه‌ریكه كێرفی ژیانی مرۆڤایه‌تی نزیك به خاڵی سفر ده‌كاته‌وه و هه‌تا رادده‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی هاولاَتیان له‌گشت ولاَتان به‌و جۆره نه‌بوایه كه باسمانكرد؛ ئێستا ژماره‌ی تووشبوان و قوربانیان زۆر زۆر كه‌متر ده‌بوو له‌وه‌ی هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه و هه‌مواری ئه‌و تێڕوانینه وه‌همییه دووره ئایین و دووره راستییه زانستییه نه‌كه‌ینه‌وه؛ ئه‌وه بێگومان ئێمه و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی باجی قورس‌تر و قوربانی زیاتر ده‌ده‌ین.
له‌ته‌ك ئه‌و نموونه خراپه؛ بێ‌شومار نموونه‌ی دڵخۆشكه‌ر و ئومێدبهخشیشمان هه‌یه قوربان.. ده‌نا من هه‌رگیز ده‌ستم بۆ په‌له‌پیتكه‌ی لابتۆكهم نه‌ده‌برد و هیچم بۆ نووسین پێ نه‌بوو،، راسته ده‌بێ نموونه ئومێدكوژهكان زیاتر هانمان بده‌ن بۆ كهوتنهجووڵه و ژیان و ئاوه‌دانی؛؛ بهلاَم هه‌تا ژیان زیاتر سه‌لامه‌ت بێ ده‌بێ زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و سه‌لامه‌تیه‌ی تێ‌بكۆشین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی كار و تێكۆشانی باشهكاران له داهاتوودا به‌شی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكا جیاواز بیریان كردۆته‌وه؛ پێویسته هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین خۆمان له مێنتالیته‌ی سووكایه‌تی و شكاندن و نه‌قیزه به‌دوور بگرین،، پێویسته هه‌ر چه‌ند خاڵێكی خراپ به‌دی بكه‌ین؛ ئه‌و راستیه‌مان له‌لا تۆختر بێته‌وه كه ئه‌وه ئێمه‌ین باشتر بیرمان نه‌كردۆته‌وه نه‌ك ئه‌وانی دی خراپ بیر ده‌كه‌نه‌وه،، رێگای دیكه‌مان نیه بۆ ده‌ربازبوون، ته‌نانه‌ت له ساته‌وه‌ختی ئاساییشدا نه‌ك هه‌ر ته‌نگانه و لێقه‌ومان،، چونكه كه‌ڵه‌كه‌بوونی ره‌فتار و جۆری بیركردنه‌وه‌ی رۆژانه‌مان ره‌گه‌كانی كه‌لتوور و فۆرمی زهنییه‌تی دهستهجهمعییمان ره‌نگڕێژ و ره‌گاژۆ ده‌كا.
پێمخۆشه لێره‌دا ئاماژه به نووسینێكی نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤانی ناوداری ئه‌مه‌ریكی (تۆماس فرێدمان) بكه‌م كه له‌م دواییه‌دا له شێوه‌ی نامه‌یه‌كی كراوه ئاراسته‌ی سه‌رۆك ترامپی كردووه و تێیدا وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری كارنامه‌ی پرۆژه‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆكی ولاَتهكهی خۆی. پێشنیار ده‌كه‌م بیخوێننه‌وه؛ من خوێندمه‌وه و لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كی خێرا به ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ده‌م،، فرێدمان به سه‌رۆك ترامپ ده‌ڵێ” من یه‌كێك نیم له لایه‌نگر و دۆستانت، بهلاَم بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌زدان داواكارم سه‌ركه‌وتووتان بكا؛ چونكه ئه‌مڕۆ زۆر شت به بڕیاره‌كانی ئێوه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه،، پێویسته ئێوه پلانتان هه‌بێ و گوێ له پسپۆران و شاره‌زایانی دامه‌زراوه‌ی زانستی بن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ پێویسته بێجگه له مانه‌وه له‌ماڵ، كه‌رتی ته‌ندروستی داتا و ئاماری ورد بخه‌نه به‌رده‌ست به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رووبه‌ڕووی ئه‌م په‌تایه‌وه ببینه‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رمه‌بنای داتا و لێكدانه‌وه‌ی زانستی بێ.
كه له خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی تۆماس فرێدمان بوومه‌وه، گوتم باشه ئه‌مه‌ریكای زه‌به‌لاح تازه به‌تازه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه داتا و ئاماری هه‌بێ، یان هه‌ندێ ولاَت تازه به‌تازه به هاولاَتیانی خۆیان ده‌ڵێن تكایه له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه له پێناو پاراستنی ژیانی خۆتان و ته‌ندروستی گشتی؟!.. هه‌ڵبه‌ت چه‌ند دڵم خۆش بوو به‌وه‌ی حكوومه‌تی ولاَتهكهی من تا ئێستا بۆ ته‌ندروستی كوردستانیان ئه‌نجامی داوه؛ هه‌زارجار دڵخۆشتر بووم، زیاتر شانازیم به‌خۆم كرد وه‌ك كوردستانیه‌كی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی باشتر ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌م به‌پێگه و كه‌لتوور و متمانه و جۆری بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رگۆی زه‌وی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شایه‌تی هاولاَتیانی كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی ئه‌م په‌تایه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر ده‌ستوبرد و چالاكانه هاته مه‌یدان و ته‌واوی توانا و ئیماكاناتی خۆی خسته دۆخی ئاماده‌باشییه‌وه و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی خۆیشی وه‌ك یه‌ك تیمی كار به به‌رنامه و پلانێكی تۆكمه‌وه هێنایه مه‌یدان، بهههماههنگیهكی ته‌واو هاوئاهه‌نگ و ته‌واوكاری یه‌كدی ئه‌وه‌ی بۆیان دانراوه و بۆیان ده‌كرێ به‌زیاده‌وه ده‌یكه‌ن،، شوێن په‌نجه و جێده‌ست و جێهزر و جێدڵ و جێپهرۆشییان له‌دیار دیارتره. ئه‌و داتا و ئاماره‌ی (تۆماس فرێدمان) بۆ (سه‌رۆك ترامپ)ی پێشنیار كردووه كه دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی بده‌ن، ده‌مێكه دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی كوردستانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌نجامی داوه و ده‌مێكه لیژنه‌ی بالاَی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید نۆزده‌ی نه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس به لێهاتووییه‌وه ئه‌نجامیانداوه و گه‌یاندوویانه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی كاك (مه‌سروور بارزانی رابه‌ری تیمی كوردستان) بۆ به‌رگرتن له مه‌ترسی بلاَوبوونهوهی په‌تای جیهانی كۆرۆنا ڤایرۆس،، تیمی كوردستان شایانی ده‌ستخۆشی و نه‌وازشی یه‌كجار مه‌زنن، هاولاَتیانی كوردستانیش كه به‌قه‌د حه‌زیان بۆ ژیان و ئارامی؛ ئه‌وانیش به‌پیر ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه چوون و لێبڕاوانه به رێنماییه‌كانه‌وه پابه‌ند بوون؛ بۆیه ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆداگرتن و هه‌ستی خۆ به به‌رپرسیارزانی ئه‌وان نه‌بوایه؛ حكوومه‌تیش نه‌یده‌توانی پلانه‌كانی جێبه‌جێ بكا و خوانه‌خواسته ئێمه‌ش له كوردستان ئێستا ژماره‌ی تووشبوانمان له ژماردن نه‌ده‌هات، بهلاَم خۆشبه‌ختانه هاولاَتیانی دڵسۆز و به ئه‌مه‌كی كوردستان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه هه‌میشه له ته‌نگانه‌دا ئاماده‌ی قوربانیدانن و ئه‌مجاره‌ش قوربانیدانه‌كه راسته‌وخۆ به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان و خزم و كه‌سی خۆیان و هاونشتیمانیانی خۆیانه‌وه په‌یوه‌سته، گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كه به‌پیر رێنماییه‌كانه‌وه هاتن و بوونه هۆی سه‌رخستنی پرۆژه و پلانی خۆپارێزیی سه‌رانسه‌ری له په‌تای كۆرۆنا؛ بۆیه كوردستانیان شایه‌نی ده‌ستخۆشی و پێزانینێكی سه‌نگینن.
لێره‌دا شایانی گوتنه كه ئه‌و ئهنجامگیریهش له‌به‌رچاو بگیرێ و به وژدانهوه بڵێین؛؛ راسته هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ژیان و سه‌لامه‌تی خۆی و ماڵ و منداڵی خۆی خۆش ده‌وێ، بهلاَم ئه‌وه‌نده به‌س نیه؛ چونكه ئێمه ژیان و سه‌لامه‌تییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمانمان نیه وه‌ك تاك و مرۆڤ؛؛ مه‌رجی ژیان و مانه‌وه‌مان به ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌وانه‌شه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه له‌ناو یه‌ك كه‌شتیداین و ده‌مێكه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زاری سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوار ده‌كات” تكایه با به‌هه‌موومان ده‌ستی پێوه بگرین؛ ئێمه هه‌ساره‌یه‌كی به‌دیل و ئه‌لته‌رناتیڤمان نیه”. ئێمه‌ی كوردستانیش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین ڤایرۆس درۆیه و گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ونه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی زلهێزان وه‌ك لایه‌نگرانی تیۆری پیلانگێڕیی بڕوایان پێی هه‌یه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له جیاتی ئه‌وه با ئێمه‌ی كوردستانی ئه‌و په‌تایه وه‌ك ده‌رفه‌تێك ببینین و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بكرێ وه‌ربه‌هێنانی ئه‌و پرسه بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ولاَتهكهی خۆمان؛ دڵنیام ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی له‌سایه‌ی ترسولهرزی ئه‌گه‌ری تووشبوونمان به كۆرۆنا له‌ماڵه‌وه به‌سه‌رمان بردووه؛ بێجگه له دۆخه ته‌ندروستیه‌كه؛ هه‌ستی قووڵ و پته‌ویشی لای هه‌موومان دروستكردووه كه ئه‌گه‌ر جاران به ژیانه‌وه په‌یوه‌ست بووبێتین، ئێستا ئه‌و ئه‌زموونه‌مان زیاتر هه‌ستێكی شانازییكردنی پێبه‌خشیوین، به متمانه‌ی زیاتر له‌جارانه‌وه په‌یوه‌ست و په‌رۆشی ئه‌و كه‌شتییه‌ی خۆمانین كه ناوی كوردستانه و ئه‌گه‌ر سهوڵزانێكی باش نه‌بین؛ خوانه‌خواسته هه‌رهه‌موومان به‌یه‌كه‌وه نقوم ده‌بین.. تا ئێستا باشمان هێناوه و سهوڵڤانانی ئێمه له‌خوا به‌زیاد بێ دڵسۆز و لێهاتوون، ته‌نیا له‌سه‌ر ئێمه‌ی دانیشتوو له‌ناو كه‌شتیه‌كه پێویسته هێز و وره‌یان پێبده‌ین و هاوكاریان بین؛ نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك بكه‌ین كه به‌داخه‌وه له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره عه‌جوولی ده‌كه‌ن و خه‌ریكی كونكردنی ئه‌و كه‌شتیه‌ی خۆیانن؛ كه خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر نغرۆ ببێ؛ تامی گه‌یشتن به‌و به‌ری لێوار به‌كه‌ڵكی چی دێ؟!!!.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ردوو خاڵی متمانه و كلتوور؛ ئه‌مڕۆ به‌رگه‌گرتن و مانه‌وه و به‌رده‌وامیمان و جۆری مامهمهڵهكردنمان له‌گه‌ڵ پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا؛ یان باشتر بڵێین ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه (هه‌ڵبه‌ت باشمان كردووه) هه‌رگیز له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه، نه‌خێر له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكورتیه‌كانمان له گشت سێكته‌ر و بواره‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ره‌خنه‌كانمان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌كانمان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گهندهڵیهكانمان؛ بهلاَم ناكرێ چاو له ئاستی ئه‌و توانسته كه‌لتووریه‌ی خۆمان و ئه‌و متمانه ره‌سه‌ن و خۆماڵییه‌ی خۆمان بنووقێنین، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كوردستانیی ئه‌و پاشخانه‌ی هێزی به‌رخودان و هێزی مانهوهیهمان نه‌بایه، هه‌رگیز حكوومه‌ت و دامهزراوهكانیشمان به‌م شێوه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌یانده‌توانی پارسه‌نگی دۆخێكی شڵۆقی په‌تایه‌كی جیهانی وه‌ك كۆرۆنا سه‌ركه‌وتووانه راگرن و په‌نا به‌خوا و به‌هاوكاری هاولاَتیان و پلان و پرۆژه‌ی ته‌واوكاری حكوومه‌تی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپهشدا زاڵ ده‌بین و به زه‌ره‌ر و زیانێكی كه‌م و بهسوودێكی یه‌كجار زۆره‌وه له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رده‌چین، پێموایه هه‌موو ئاماژه و پێنوێنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی ولاَتێكی به‌هێزه كه ناوی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌ر ئه‌زموون و ته‌نگانه‌یه‌ك ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندووه كه كوردستان و كوردستانیان به‌رله‌وه‌ی شایانی ژیانێكی باشتر بن؛ شایانی بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشترن، چونكه قورسایی قه‌باره‌ی قوربانیدانی ئێمه پێمان ده‌ڵێ ناكرێ جیاواز بیر نه‌كه‌ینه‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جیاواز بژین؛ جیاواز بیركردنه‌وه و وێناكردنی ژیانێكی باشتر ده‌بێته ئه‌رك نه‌ك بژارده.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم؛ ئێمه‌ی كوردستانی ئه‌گه‌ر بپرسین؛ له‌م راكهڕاكهی كۆرۆنا تا چه‌ند توانیومانه به‌رگه بگرین و سه‌ره داوه‌كان ون نه‌كه‌ین؟ چه‌ند توانیومانه له‌ناو تاریكولێڵی په‌تای كۆرۆنا رووناكایی شه‌فه‌قی سپێده ببینین؟ لهوهلاَمدا؛ به دڵنیاییه‌وه ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت و خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان و مامۆستایانی به‌ڕێزی ئایینی له‌گشتی ئایینه‌كان و رۆشنبیران و میدیاكاران و هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و زێره‌ڤانی و ئه‌وه‌ی هه‌مانه و نیمانه هه‌ر هه‌مووی (ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییش هه‌بێ) له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا به‌رگریی له ژیان و سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن و له‌سه‌رووی هه‌مووشمانه‌وه پێشمه‌رگه ئازاكانی ناو دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی به هه‌موو ستافهكانیانهوه شه‌ونخوونی و رۆژنخوونی و ساتنخوونی ده‌كێشن له پێناو پاراستنی گیان و ژیانی كوردستانیان.
زۆر باش ده‌بێ لێره‌وه زیاتر تێ‌بكۆشین له‌پێناو داڕشتنی ستراتیجێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وتۆ ئاینده‌یه‌كی رۆشن بۆ نه‌وه‌كانمان فه‌راهه‌م بكه‌ین،، هه‌ڵبه‌ت پێویستمان به ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی مێژوو و كه‌لتوور و كۆمه‌ڵناسی پسپۆر ده‌بێ، ئه‌وه‌ی هه‌مانه فره‌وانی بكه‌ین و ئه‌وه‌ی فره‌وانه رێكیبخه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی رێكخراوه به ئاراسته‌ی نوێ و گونجاوتر به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ بكه‌ین. پێویسته قه‌یرانه‌كان به‌هێزترمان بكه‌ن، به‌هێزتر به مانای نه‌رمبوونه‌وه‌ی زیاتر و كورتكرنهوهی ئه‌و دووراییهی له نێوان كایه‌كان و توێژه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا هه‌یه، كارلێكی و وه‌به‌رهێنانی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و بهرپاگكردنی ئاشته‌وایی و كرانه‌وه‌ی زیاتر له پێناو دامه‌زرانی ئاشته‌وایی كلتووری و زامنكردنی ئه‌و متمانه هاوبه‌شه‌ی پێویسته بۆ مانه‌وه‌ی هه‌موان و زه‌رووره‌تی به‌یه‌كه‌وه‌بوونی هه‌مووان و دایه‌لۆگی هه‌مووان، به ئاراسته‌ی ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانه دێرینه‌ی له‌سه‌ر زهنیه‌تی كۆمه‌ڵگه كه‌ڵه‌كه بووه و زیان به‌هه‌موان ده‌گه‌یه‌نێ، به ئاراسته‌ی ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی له‌و كورتهێنانه كلتووریه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ولاَتی ئێمه‌ی به خاك و خه‌ڵكه‌وه كلۆڵ و كۆیله كردووه، پێویستمان به كلتوورێكه له‌و رانستیهوه هێز و متمانه وه‌ربگرێ كه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌وه‌ی لێی ده‌قه‌ومێ هاوار و هانای خۆی بۆ كوردستان و كوردستانیان دێنێ، خێره؟ ده‌بێ كوردستانیان له‌خۆیان بپرسن خێره؟ ئه‌رێ خێره؟ باشه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ترسی كوشتن و بڕین و ترس و برس هه‌ڵدێ و روو له كوردستان ده‌كا، له سووریای عه‌ره‌بی و عێراقی عه‌ره‌بی و به‌غدا و ره‌مادی و مووسڵ و نازانم كوێ و كوێ، له عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌ب و له موسوڵمان و كرستیان و گشت نه‌ته‌وه و ئایین و ئه‌تنیك و مه‌زهه‌بێك كه لێیان ده‌قه‌ومێ بۆچی ده‌بێ روو له كوردستانه‌كه‌ی ئێمه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت دژمنه‌كانمان له كاتی شكست و ته‌نگانه‌دا كه فیشه‌كیان نه‌ماوه بۆ كوشتنمان زۆر به دڵنیاییه‌وه خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه، ئه‌وه چ كلتوورێكی جوامێرانه‌یه هه‌مانه؟!! ئه‌ی ئه‌و كلتووره‌ی ئه‌وان چی بسهرهات كه ئێمه‌یان پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، ئه‌و كلتووره‌ی ئه‌وان بۆ كوێ رۆیشت كه كوردستانیان پێ داگیركردووه و خه‌ڵكی ئێمه‌شیان پێ چاوبه‌سته و چه‌واشه كردووه؟!!!، ئه‌وان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی كوردستانی له‌مه‌ودوا چۆن بیر بكه‌ینه‌وه، چیتر خۆمان به قوربانی خه‌ڵك نه‌كه‌ین، رێزیان بگرین هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی رێزمان ده‌گرن، ده‌نا ئه‌وه كلتووره‌كه‌ی ئێمه‌ی كوردستانیانه بۆته چه‌تری ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان و خێر و بێر بۆ هه‌موان، بۆیه ده‌ڵێم پێویسته قه‌یران ئه‌وه‌مان فێر بكا هه‌مواری ئه‌و مێنتالیته بكه‌ینه‌وه كه متمانه‌ی به خۆی نیه و به‌خۆڕایی متمانه به ئه‌وانی دی ده‌به‌خشێته‌وه، ده‌بێ له درزه‌كانی ئه‌و كلتووره‌ی خۆمان وردبینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و بێتمانهییه له‌كوێوه دزه ده‌كاته نێو ئیراده و خه‌یاڵدانی تاكی كوردستانییه‌وه، ده‌ستنیشانی ئه‌و سه‌رچاوه كلتووریانه بكه‌ین خراپ هه‌ژموونی خۆیان رۆكردۆته سه‌رخوانی ساویلكه‌یی و خۆشباوه‌ڕی ئێمه، كه دواجار هێزی لۆجیك و ئه‌قڵ و لێكدانه‌وه و ته‌فسیر و ته‌ئویلی له مرۆڤی ئێمه سه‌ندۆته‌وه و له شوێنی ئه‌و هێزه؛ هێزی قایل‌بوون و راده‌ستبوونی به كلتووری ئه‌وانی پێ به‌خشیوه، بگره به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.
بۆیه ده‌ڵێم؛ ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌ی كوردستانییه ( به‌تایبه‌ت توێژی بیركه‌ره‌وه) زه‌وینه بۆ هه‌ناسه‌دانی ئه‌و كلتووره ره‌سه‌ن و خۆماڵییه‌ی خۆمان خۆش و خه‌رمان و خه‌نی بكه‌ین، هاولاَتیانی ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێ، به‌یانی و دوو به‌یانی هێز و متمانه له‌و كلتووره‌ی خۆیان وه‌رگرن، له‌هه‌موو بیركردنه‌وه و پرس و په‌رستشی خۆیان ئازاد بن و تایبه‌تمه‌ندیی كلتووریی خۆیان بپارێزن و شانازیشی پێوه بكه‌ن، لێره‌دا زیاتر رووی قسه‌م له هاودینه به‌ڕێزه‌كانی خۆمه كه موسوڵمانن، له زۆربه‌ی ئه‌و ئازیزانه‌ی خۆمم بیستووه كه باس دێته سه‌ر ئه‌زموونی ولاَتێكی وه‌ك مالیزیا له بنیاتنان و پێشكه‌وتن؛ زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان شانازی به‌و ئه‌زموونه‌ی مالیزیا ده‌كه‌ن، بهلاَم كه قسه دێته سه‌ر كلتوور و جۆری كرانه‌وه‌ی مالیزیا و تێڕوانینی مالیزیه‌كان بۆ پرسی دین و ده‌وڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی كلتووری ره‌سه‌ن و خۆماڵیی مالیزیا كه تاكه هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و ولاَتهیه، ده‌بینی یه‌كسه‌ر باده‌ده‌نه‌وه و خۆیان له‌و بابه‌ته نه‌بان ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له دووره‌وه به په‌ره‌سه‌ندنی ولاَتێك شاگه‌شكه ده‌بن كه ولاَتێكی زۆرینه موسوڵمانه، هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگه،، ده‌نا ئه‌و ئایینداره موسوڵمانه به‌ڕێزانه‌ی خۆمان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌زموون و تێڕوانینی كلتووری جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست بۆ پرسی ئایین و ئایینداری و تێگه‌یشتن و ته‌فسیر و ته‌ئویل و مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك تێكستی پیرۆزی ئایین، ده‌نا بۆچی ده‌بێ مالیزیه‌كان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی موسوڵمانانه‌ی جیاوازیان هه‌بێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و روئیا و تێگه‌یشتنی عه‌ره‌ب و تورك و فارس و (كوردی داماوی ژێرده‌سته و ولاَتداگیركراوی ده‌ستی ئه‌و هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و فارس كه هه‌مان ئایینی مالیزیهكانیان هه‌یه) بهلاَم به‌داخه‌وه ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه هه‌مان روئیا و جیهانبینی ئه‌وانیان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلتووری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتوو و خاوه‌ن تریدشنی كۆنه‌پارێزی لێوان‌لێو له غه‌در و كوشتن و داگیركاریی؛ ئه‌سته‌مه بتوانێ روئیای ژیاندۆستی له ده‌قی ئایینی هه‌ڵێنجێ، ئه‌و ئایینه‌ی یه‌زدانی ئافرێنه‌ر بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان و بلاَوكردنهوهی مه‌یلی ژیاندۆستی بۆ ئاده‌میزادی ناردووه، داگیركه‌رانی كوردستان ناشوكری نه‌بێ هه‌ر هه‌موویان موسوڵمانن، كلتووری توركیای ئه‌مڕۆ كلتوورێك نیه ئاكه‌په‌ی ئیسلامی دایمه‌زراند بێ، ئه‌وه كلتووری كه‌مالیسته‌كانه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئاكه‌په بۆی بلوێ به شه‌و و رۆژێك ئه‌و كلتووره‌ی توركیا ته‌فروتونا ده‌كات و یه‌كپۆشی و یهكباوهڕی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی توركیا ده‌سه‌پێنێ. فارسه‌كانیش كه ئه‌مڕۆ شیعه‌بوونیان به‌سه‌ر ولاَتی هه‌مه‌ڕه‌نگی ئێران‌دا سه‌پاندووه و ته‌نانه‌ت رێگا به بوونی مزگه‌وتێك بۆ برا موسوڵمانه سوننهكانیشان ناده‌ن ئاشكرایه له‌وێ چ ده‌گوزه‌رێ. برا عه‌ره‌به چاوهڕهشهكانیشمان وازحه چیان به‌سه‌رمان هێناوه، خوا خێریان بنووسێ كه به سووره‌تی ئه‌نفال به‌سه‌ریان كردینه‌وه و ئێمه‌یان به سزای كافره‌كان گه‌یاند، هه‌رچی ژه‌نگی فقهی توندڕه‌ویی خۆیان هه‌یه به رێگای چه‌ند كوردێكی داماو بۆ كوردستانی خێرنه‌دیو گواسته‌وه. به‌ده‌ر له‌وه؛ كلتووری كۆمۆنستهكان و چه‌تری سۆڤیه‌ت و بارانی به لێزمه‌ی كوردستان و كلتووری به‌رگرییكردن له گه‌لانی سته‌مدیده و هۆنراوه پیاهه‌ڵدان به به‌ژن و بالاَی شۆڕشگێڕانی دنیا له كووبا و ڤیه‌تنام و جیهانی سێیه‌م و ره‌شپێسته‌كانی ئافریكا و داماوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و گۆرانی چڕین بۆ برایانمان له سه‌نگه‌ره پرش و بلاَوهكانی ئه‌م گۆی زه‌مینه، لاواندنه‌وه‌ی كوردی داماو بۆ تێكۆشه‌رانی دیموكراسی و كلتووری دیموكراسییه‌ت و علمانیخوازی و كرانه‌وه و ئازادی ئینسان و شوێنكه‌وتنی ده‌یان و سه‌دان قسه و قسه‌ڵۆكی راست و ناڕاستی نێو كلتووره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ولاَتان و میلله‌تان، كه‌چی ئێمه‌ی خاوه‌ن ئه‌و كلتووره نازدار و ژیاندۆسته جوانه، ئێمه‌ی كورد و كوردستانی ماندوو و هیلاك به‌ده‌ست خه‌ون و چاوه‌ڕوانیه‌كانی شه‌وگار و رۆژگاره‌وه؛ رۆژێك ئاوڕمان له‌خۆمان نه‌دایه‌وه بڵێین خۆ ئێمه‌ش هه‌ین، خۆ ئێمه‌ش تێكۆشه‌ر و ئیماندار و شۆڕشگێڕ و ئاییندار و زانا و بلیمه‌ت و قاره‌مان و دانا و كه‌سی لێهاتوومان زۆره، له ئاسمانه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه فریشته دێنه خواره‌وه، ئه‌و ئاسمانه‌ی به‌دیار كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه ره‌نگه‌كه‌ی شینه و شه‌وان ئه‌ستێره‌كان ده‌جریوێنن، بۆیه ده‌ڵێم پێویسته له‌مه‌ودوا كوردستانیانه كوردستانی بین، كوردستانیانه كورد بین، كوردستانیانه توركمان بین، كوردستانیانه عه‌ره‌ب بین، كوردستانیانه دیموكراسی بین، كوردستانیانه موسوڵمان بین، كوردستانیانه سوننه بین، كوردستانیانه شیعه بین، كوردستانیانه مه‌سیحی بین، كوردستانیانه جووله‌كه بین، كوردستانیانه زه‌رده‌شتی بین، كوردستانیانه ئێزدی بین، كوردستانیانه كاكه‌یی بین، كوردستانیانه ئه‌رمه‌نی بین، كوردستانیانه سوببی بین، كوردستانیانه بێ‌دین بین، كوردستانیانه به‌دین بین، كوردستانیانه بژین، كوردستانیانه بمرین، وه‌ك كلتووره‌كه‌ی خۆمان جوان و هه‌مه‌ڕه‌نگ بین، هه‌مووانمان خۆش بوێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌مووانیان خۆش بوێ.
ئێمه‌ی كوردستانی ئه‌گه‌ر به‌و ئاراسته‌یه كار بكه‌ین و رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر خاڵ و رووبه‌ره رۆشنه‌كانی كلتووری ره‌سه‌نی ژیاندۆستانه‌ی خۆمان، بێگومان له‌دوای كاركردن و به پرۆژه‌كردنی ئه‌و پرسه؛ زه‌وینه‌یه‌كی فره‌وان و به پیتمان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گه وشكههلاَتووهكانمان به‌ره به‌ره ئاو هه‌ڵمژن و چرۆ ده‌ربكه‌ن، ئێمه چیڕۆكێكی سهركهوتوومان هه‌یه و به‌زیاده‌وه خاڵی دره‌وشاوه‌مان هه‌یه له كایه‌كانی ئایینناسی كوردانه و كوردستانیانه و كایه‌ی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی تاڵ و شیرین و سوێرمان هه‌یه ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و پرۆژه‌ی كلتووری كوردستانیه بهكهڵكمان بێ و به فریامان بگات. پێویسته پارچه‌كانی ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه و ئیتر به رژدی و به مكوڕی بیر له به دامه‌زراوه‌ییكردنی پرۆژه‌سازیی بكه‌ین، حكوومه‌ت هاوكارمان بێ، گشت كه‌سانی لێهاتووی بیرمه‌ند و رووناكبیر و ئایینناس و زانا و دانای چاپووك و چه‌له‌نگ و ستراتهژیست و ئهكادیمسیهن، هه‌رهه‌موویان پێكه‌وه كار بۆ بنیاتنانی ئه‌و چوارچێوه نشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه بكه‌ن وه‌ك چه‌ترێك بۆ دامه‌زرانی په‌یكه‌ره‌ی كلتووریی كوردستان، له‌وێوه به‌ره‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه، یه‌كه‌مین هه‌نگاو كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی هزری و چاندی و هونه‌ری و مێژوویی و فقهی زه‌نگینی ئایینی زانایانی پایه‌بڵندی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، خستنه‌گه‌ڕی ماكینه‌یه‌كی میدیایی ئه‌كتیڤ و چاوكراوه بۆ گه‌یاندن و ناساندنی لایه‌نه‌كانی كلتووری ره‌سه‌ن و خۆماڵیمان به نه‌وه‌ی ئێستا و ئه‌رشیفكردن و پاراستنی بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده. هه‌ر ئه‌م رێگایه فریامان ده‌كه‌وێ، به‌وه ده‌توانین زامنی ئه‌وه بكه‌ین كه مرۆڤی كوردستانی متمانه به بوون و هێزی كلتووریی خۆی و حوكمڕانیی ولاَتهكهی خۆی بكات، به‌م رێگایه كوردستانیان متمانه‌یان به ژیان و ژیاندۆستی زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ساغڵه‌م و ته‌ندروست، به‌م شێوه‌یه زهنیه‌ت و مێنتالیته‌ی ته‌ندروست بنیات ده‌نرێ، به‌م رێگایه متمانه به‌خۆمان ده‌كه‌ین و ناكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی كلتووری ئه‌وانی دی و سوود له خاڵه باشه‌كانی كلتووری مرۆڤایه‌تیش وه‌رده‌گرین.
دوا رسته‌م ئه‌وه‌یه بڵێم؛ جاران ده‌گوترا و ئێستاش هه‌یه كه ده‌ڵێن؛ دیموكراسیه‌ت و ئاستی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به جۆری تێڕوانین و به‌رخوردی له‌گه‌ڵ توێژی ئافره‌تان ده‌پێورێ. ئێستا له‌م قه‌یرانه نهقۆلاَیهی ناوی په‌تای كۆرۆنایه و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ رێچكه‌ی مرۆڤایه‌تی و ته‌واوی پرس و په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ و ژیان و جووڵه‌ی مێژوو ده‌نه‌خشێنێ و ده‌سه‌پێنێ، پێویسته ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد و كوردستانی دڵخۆش بكا جۆری ئه‌و مامه‌ڵه سه‌ركه‌وتووانه بێ ده‌رهه‌ق به‌و په‌تایه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك حكوومه‌ت و ئه‌و قه‌واره جوگرافیه بچووكه‌ی ناوی (كوردستان)ه، چۆن دڵخۆش نه‌بین كه دۆخی ئێمه له زۆربه‌ی ولاَتان باشتره و له زۆربه‌ی ولاَتان باشتر و میكانیزمی باشترمان گرته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاولاَتیان، بێگومان ئه‌وه ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له تاقیكردنه‌وه‌ی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر زۆر گه‌وره تره، داستانی ئه‌مجاره‌ی هاتنه‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی هاولاَتیان له مه‌ترسی تووشبوون به كۆرۆنا؛ له داستانی پردێ و سحێلا زۆر گه‌وره‌تره، دڵنیام ئه‌م په‌رۆشی و هاتنه مه‌یدانه و پابه‌ندبوونه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و ئاست و ئه‌دای دامه‌زراوه‌كانی كوردستان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بنه پێنوێنێكی یه‌كجار گرنگ بۆ سه‌رفرازبوونی ئه‌و كوردستانه‌مان كه به درێژایی سه‌دان ساڵه كاره‌سات و مه‌ینه‌تی زۆری چه‌شتووه و بێگومان ده‌رچوونمان له‌م ئه‌زموونه سه‌خته زۆر له‌و رۆژه نزیكمان ده‌كاته‌وه كه ده‌مێكه خه‌ونی پێوه ده‌بینین، هه‌ڵبه‌ت به یه‌كڕیزی و ته‌باییمان ئه‌و خه‌ونه‌مان ده‌بێته راستی، با هه‌موومان له پێناو هه‌موو پابه‌ندبین به رێنماییه‌كانی ژیان و ژیاندۆستی