شۆك : بارسێلۆنا خۆی هاوینی ڕابردوو پلانی گەڕانەوەی نێیماری شکست پێ هێناوە

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆتی زانیاریەکی گرنگ و تازەی لەسەر شکتست خواردنی هەواڵەکانی بارسێلۆنا لە هاوینی ڕابردوو بۆ گەڕانەوەی نێیمار ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە دوایین ئۆفەری بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوەی نێیمار 130 ملیۆن یۆرۆ و پێدانی ڕاکیتچ و تۆدیبۆ بوو، بەلام پاریس داوای 150 ملیۆن یۆرۆ و پێدانی ئەو دوو یاریزانەی کردبوو، بۆیە کاتێک نێیمار جۆنیۆر زانی کێشەکە لەسەر 20 ملیۆن یۆرۆ تەگەرەی تێکەوتوە، ئامادەیی خۆی بۆ یانەی بارسێلۆنا دەربڕی کە ئەو پارەکە بۆ خۆی بدات یان لە مووچەکەی بگێڕنەوە، بەڵام کارگێری بارسا و بارتۆمیۆ شتەکەیان پشت گوێ خست و نەیان ویست کارەکە تەواو بکرێت لە ترسی ئەوەی جارێکی دیکە مووچەی بەرزی نێیمار کێشەی دیکە بۆ یانەکە دروست نەکات.

جێی ئاماژە پێکردنە بۆ ئەم هاوینە دوای فشارەکانی مێسی کارگێڕی بارسێلۆنا ئەمجارە سەرگەرمترە بۆ ئەوەی نێیمار بگەڕێنێتەوە، بە تایبەتی دوای ئەو دابەزینەی بەهۆی ئەم بارودۆخە بەسەر بەهای یاریزاتان هاتوە.

Back to top button