کوڕی پاولۆ ماڵدینی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە

دانیێل ماڵدینی، کوڕی پاولۆ ماڵدینیی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتالیا، چاکبوونەوەی خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەر لە دوو هەفتە پاولۆ ماڵدینیی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتالیا، تووشبوونی خۆی و دانیێلی کوڕی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دواتریش جەندینجار پەیامیان بڵاوکردوەوە و رایانگەیاند کە دۆخی تەندروستییان باشە.

دانیێل ماڵدینی، لە رێگەی ئینیستاگرامەکەیەوە، گوتی، من زۆر باشم، هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنام نەماوە و دەستم بە مەشقەکانم کردووەتەوە.

 

Back to top button