وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 18 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.

کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستی
5 نیسان 2020

Back to top button