عادل عەبدولمەهدی: دۆخی عێراق لە زۆربەی ئەو وڵاتانە باشترە کۆرۆنایان تێدا بڵاوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێـت، دۆخی عێراق به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له رووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ باشتره، چونكه هه‌ر زوو رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گرته‌به‌ر.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كابه‌ڕێكه‌ری عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاسایشی عێراقی ئەنجامدا و دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا تاوتوێ كر‌و، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دۆخی عێراق به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له رووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ باشتره، چونكه هه‌ر زوو رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گرته‌به‌ر.
هۆشداریشیدا لە قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزتركردن.