تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بووە و دانیشتووی قەزای بەلەدروز بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بۆ ٦٠ کەس بەرزبووەتەوە.
تا ئێستا لە عێراق ٨٧٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
Back to top button