وەزارەتی تەندروستی: نەخۆشخانەی ڕزگاری بۆ کۆڕۆنا تەرخانکرد

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه، نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكرد.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه، وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، بەهۆی زۆر بوونی ژمارەی توش بوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەولێر حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی به ناچاری پلانی C به‌كاردبـێنێ و نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر بۆ کۆڕۆنا تەرخانکرد کە ٤۰۰ قەرەوێلە پێكهاتووه.