كەرەنتین لەسەر کۆمەلگای سێبیران هەلگیرا
بهگوێڕهی زانیارییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)،ئەمڕۆ كاتژمێڕ 1:00 دواین هەڵمەتی ڕشاندن بۆ كۆمەڵگەی سێبیران ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر.
سەرچاوەیەكی تەندروستی له كۆمهڵگای سێبیران به دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی ڕأگەیاند، تا ئێستا كۆمەڵگەی سێبیران پشكنینەكان بەردەوامی هەبووە، سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و ئێستە كۆمەڵگەكە ئەتوانرێت ژیان تێیدا ئاسایی ببێتەوە.
ماوەی 15 رۆژە كۆمەڵگەی سێبیران كەرەنتین كراون و چەند كەسێكی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری كراون، ئێستا چارەسەر وەردەگرن و ڕۆژی 1ـی نیسان چەند كەسێك بۆ ماڵەوە گەڕانەوە.
كۆمەڵگەی سێبیران سەربە ناحیهی شاری هەولێره.