تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبووەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ ناحیه‌یی سه‌نگه‌ سه‌ری سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕێن رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چاك بووه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

دکتۆر هیوا مەحموود، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند كه‌ : “تاکە تووشبووەکەی سەنگەسەر لە سنووری راپەڕین بەتەواوی چاکبووەوە و رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە”.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین راشیگه‌یاند كه‌ : ” ئەو كەسە لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەكانی قەڵادزێ لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو چارەسەری وەرگرتووە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و دوا پشكنینی نێگەتیڤ دەرچووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشكرد: “لەکۆی 272 پشکنین ئەنجامی 250 پشكنینی سنووری راپەڕین کە لە هاووڵاتیانی گەڕاوەی ئێران و ئەوروپا وەرگیرابوون گەڕایەوە و نێگەتیڤ دەرچوون”.

جێی بریخستنه‌وه‌یه‌ كه‌ شێرزاد مەحموود ئەحمەد، تەمەن 37 ساڵ لە 21/3/2020 وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا  و یەکەم حاڵەت لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمار کرا. دوای 16 رۆژ و جێگیری باری تەندروستی ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەھێڵێت.

Back to top button