سهرۆك وهزیرانی ئیسپانیا: خۆڕاگر بن بهرامبهر كۆرۆنا له كۆتای تونێلهكه تروسكایهك هیوا دهبینم

دوای ئهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بوهوه وڵاتانی ئهورووپا زۆر به توندی گرفتاری ئهو پهتایه بوون به تایبهت وڵاتانی ئیتالیا و فهرهنسا و ئیسپانیا و بهریتانیا و ئهڵمانیا، به جۆرێك كه تهنها له وڵاتی ئیسپانیا تا ئێستا 126168 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بەمەش ئیسپانیا دەبێتە یەکەم وڵات لە ئەوروپا کە تاوەکو ئێستا زۆرترین تووشبووی بە کۆرۆنای لێ تۆمارکرابێت و پێش ئیتاڵیا دەکەوێت.
دوای تۆماركردنی ئهو ژمارهیه زۆرهی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، چەند رۆژێکی سەختمان لە پیشە، ئەم رۆژانە بۆ هەموو کەس سەخت دەبن. لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێکی سەختمان لە پێشە، بەڵام ترووسکایی رووناکی لە کۆتایی تونێلەکەدا دەبینم و بەسەر کۆڕۆنادا سەردەکەوین.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا گوتی: “من سوورم لەسەر ئەوەی بزانیین پێشکەوتنی ئامارەکان چۆن دەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ترووسکایی رووناکی لە کۆتایی تونێلەکەدا دەبینم بۆ کۆنترۆڵکردن و تێکشکاندنی ئەم پەتایە.”
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئیسپانیا، تائێستا لەو ژمارەیەی تووشی کۆرۆنا بوون، 34219 کەس چاکبوونەتەوە و 11947 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.