له‌ گوندێكی سنوری سلێمانی ته‌قه‌ له‌ ئه‌مبۆلانسی ته‌ندروستی ده‌كرێت و رێگا نادرێت بچێته‌ نێو گوند

دوای ئەوەی کەسێک لە گوندی بێسەڵمێنی شارەزور تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنادەبێت،چه‌ند رۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی ده‌خه‌وێندرێت، دوێنێ به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ راگه‌یێندرا،

دوای چاكبوونه‌وه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بە ئەمبوڵانسی تەندرستی ئه‌و كه‌سه‌ دەینێرێتەوە بۆ گوندەکەی، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە تەقە دەکەن بەسەر ئەمبوڵانسەکە و رێگە نادەن كارمەندانی تەندروستی بچنە ناو گوندەکە.

كەمال ئەحمەد، گوتەبێژی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ له‌و باریه‌وه‌ راگەیاند: “دانیشتوانی گوندەکە وەک كاردانەوەیەك قبوڵیان نییە کارمەندانی تەندروستی بچنە گوندەکەیان، بۆیە ئەو تەقانەیان کردوە، بەڵام ئێمە هاووڵاتییەکەمان گەیاندوەتەوە گوندەکەی و 15 پشکنینی دیکە وەرگیراوە تا دڵنیاببینەوە لەوەی دانیشتوانی گوندی بێسەڵمێن چەندی دیکەیان توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

Back to top button