روونكردنەوەیەك لەبارەی هۆكاری زۆری پشكنینەكان لە شاری هەولێر

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری پشكنین له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ درێن به‌ به‌راورد به‌ پارێزگا و یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی دیكه‌ ژماریه‌یان زیاتره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی لەسەر زۆری ژمارەی پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر کە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت سەرەڕای سنورداری ژمارەی تێستی تاقیگەیی بەڵام تەندروستی هاوڵاتی لە سەرووی هەمووانە، ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆری پشکنین دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانەر خوارەوە:

1. زۆری ژمارەی تیمەکانی کاردانەوەی خیرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.

2. پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بەرکەوتووی تووشبووەکان.

3. پشکنینی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکان.

4. پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی ووڵات لەدوای ڕێکەوتی 15\2.

5. کردنەوەی ژمارەکی زۆری بنکەکانی وەرگرتنی پشکنین.

6. بەردەوامی کارکردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 کاتژمێر بەشەووڕۆژ.

7. ڕووپێوکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەرکەوتەکان.

8. زۆری ژمارەی کەڕەنتینەکان و پشکنینی هەموو هاوڵاتیانی کەرەنتینەکان.

9. پشکنینی پزیشکان و کارمەندانی تاقیگە و کارمەندانی دەروازە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٥ی نیسانی ۲٠۲٠

Back to top button