پێشنیاری دوو دكتۆری فه‌ره‌نسی بۆ تاقی كردینه‌وی ڤاكسین له‌سه‌ر ئه‌فریقیه‌كان، هاووڵاتیه‌ ئه‌فریقیه‌كان توڕه‌ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و وڵاته‌ ئه‌فریقیه‌كان كه‌مترین تووش بووی به‌ ڤایرۆی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دوو پزیشكی فه‌ره‌نسی داوا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ هۆكاری كه‌متر تووش بوون له‌ لایه‌كی تر داوایان كرد كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌فریقی تاقی بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی تووره‌ بوونی ئه‌فریقیه‌كان.
د. لین پاوڵ میرا، سەرۆکی بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی کۆچین لەبارەی تاقیکردنەوەی ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا پێی وایه‌ پێویسته‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی دژ به‌ كۆرۆنا له‌ ئه‌فریقیا تاقی بكرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌وێ هیچ ماسک، چارەسەر و چاودێرییەکی چڕ نییە، هەروەکو چۆن تاقیکردنەوە جددییەکانی دیکەمان لەسەر ئایدز لەوێ کرد و پشکنینی لەشفرۆشەکانمان کرد، چونکە ئەوان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەبوو (بە ڤایرۆسی HIV)؟”
له‌ لایه‌كی دیكه‌ کەمیڵ لۆکت، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوە لە پەیمانگەی نیشتمانیی فەرەنسا بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی و تەندروستی له‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌ دكتۆر لین ده‌ڵێت له‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ تۆ هاوڕام هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ نابێته‌ رێگر له‌ به‌رده‌مماندا به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپا و ئوسترالیا.
ئه‌و پێشیناره‌ی هه‌ردوو دكتۆره‌كه‌ بووه‌ مایه‌یی توڕه‌بوونی خه‌لكی ئه‌فریقیا به‌ جۆرێك دیدیە درۆگبا، یاریزانی دیاری خانەنشینکراوی ساحل عاجە و گوتوویەتی “ئەفریقا تاقیگە و ژووری پشکنین نییە، هه‌روه‌ها دەستەیەک لە پارێزەرانی مەغریبی رایانگەیاندووە، داوای یاسایی لەسەر لین پاوڵ میرا تۆماردەکەن لەسەر ئەو “بێڕێزییە نەژادییەی” بەرامبەر ئەفریقییەکان کردوویەتی.
گرووپی “ئێس ئۆ ئێس رەیسیزم”ی فەرەنسیش رایانگەیاندووە، ئەفریقییەکان “بەراز نین”.
لە ئەفریقا حەوت هەزار و 987 تووشبووی کۆرۆنا هەن کە زۆرترینیان لە جەزائیرن و ژمارەیان هەزار و 171 تووشبوون.
Back to top button