کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بۆ 9ی نیسان دواخرا
لهگهڵ ئهوهی بڕیار بوو سبهی دوو شهممه رێكخراوی ئۆپیك كۆببێتهوه بۆ جێگیركردنی نرخی نهوت كه له ماوهی رابردوو به هۆی ناكۆكیهكانی نێوان سعودیە و رووسیا رێكخراوهكه كۆببێتهوه بهڵام كۆبوونهوهی ئئپیك بۆ رۆژی 9ـی مانگی نیسان دواخرا،
له ماوهی مانگی رابردوو به هۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناكۆكیهكانی نێوان رووسیا و سعودیه بهردهوام ههردوو وڵات یهكتریان تۆمهتبار كرد بهوهی کە هۆکاری شکستی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرهەمهێنەرانی نەوت بووە کە لە مانگی رابردوو بەرێوەچوو و بەرهەمهێنەرانی نەوت نەیانتوانی رێکبکەون لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنەکەی پێشتریان بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاری نەوت.
رێکەوتننامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوان ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک بە سەرۆکایەتی سعودیە و بەرهەمهێنەرانی نەوتی دەرەوەی رێکخراوەکە بە سەرۆکایەتی رووسیا لە ساڵی 2016 واژوو کرا و لە سەرەتای ساڵی 2017 دەست بە جێبەجێکردنی کرا، رێکەوتنەکە کە بە ئۆپێک پڵەس ناسرابوو، چەند جارێک درێژکرایەوە، بەڵام مانگی رابردوو رووسیا و سعودیە لەسەر درێژکردنەوەی رێكەوتنەکە نەگەیشتنە ئەنجام، بۆیە رێکەوتنەکە لە 1ی نیسان کۆتایی هات. بەوهۆیەوە نرخەکانی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزین.
جێی باسه دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە سعودیە و رووسیا رێککەوتوون کە کار بۆ کەمکردنەوەی رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل لە بازاردا بکەن، بەڵام ئەمریکا هێشتا هیچ ئاماژەیەکی نەداوە کە هاوکاردەبێت لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە بازاڕدا.