هیچ کەس و لایەنێک مافی ڕاگەیاندنی کەمپینی نییە
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ، هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە کەمپین بکات بۆ كۆكردنەوەی پارە و یارمەتی بەناوی هاوكاری.
هاوکات ئەو سەرچاوەیە کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە گوتوویەتی حکومەت خۆی بەو کارە هەڵدەستێت و کەمپینێکی سەراسەری ڕادەگەیەنێت بە ناوی ( بەیەکەوە بەهیزترین ) ،ژمارەحیسابی بانکیشی بۆ دیاری کراوە .
هەروەها باس لەوە دەکات کەمپینی ( بەیەکەوە بەهیزترین ) تایبەت دەبێت بە هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا و ئەم ژمارانەی خوارەوەش تایبەتن بە حیسابی بانکی ئەو کەمپینە
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911