هەولێر : دووکەسی دیکەی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرئاشکرای دەکات ، دوو کەسی دیکە لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ژێر چاوەدێری پزشک دابوون چاک بوونەتەوە .

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکە سوپاسی هەموو کارمەندان و پزیشکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکرێت کە بە ماندوو بوون و خۆڕاگری تواندراوە تا ئێستا هەنگاوەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دا ئەرێنی بێت

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

 

راگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر

 

هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین کە (2) نەخۆشی تووشبوو بە  ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووه‌تەوە، و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

 

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 19 کەس.

 

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەکەن.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

 

5ی نیسانی 2020

Back to top button