وەزارەتی تەندروستی : دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گازی سارین رەت دەکەینەوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 39 ی خۆیدا ، گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا لە چەند ناوچەیەک گازی سارین بڵاو بۆتەوە یان بڵاو دەکرێتەوە .
هاوکات باس لەوە دەکات هەر کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەمبارەوە ڤیدیۆ بڵاوکاتەوە بە پێی ڕێکاری یاسایی سزا دەدرێت .
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (39)
گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پروپاگەندەیە، ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتەڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .
وە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری وە لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی هەر پێشهات و ڕوداووێکی تەندروستیە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی نیسانی2020