وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنی ژمارە ( 40 ) ی خۆی بڵاو دەکاتەوە
لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 40 دا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێک لە سەر کۆی گشتی ، کەرەنتینە کراوان ، پشکنین ، تووشبووان ، چاک بوونەوەکان ، مردووکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە تایبەتە بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.
هاوکات دەستخۆشی لە تیمەکانی تەندروستی وەزارەت دەکات کە ماندوو نەناسانە ئەرکەکانی خۆیان بەرێوە بردووە
دەقی راگەیاندراوەکە
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٠)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:
- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٦٧) لە سلێمانی، (٦٦٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٦٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.
- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
- پارێزگای هەولێر (١٨) پۆزەتیڤ، (٨) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) و (٤) منداڵ تەمەنیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵ وە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
- پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی نیسانی٢٠٢٠