حەکیم و عامری و مالیکی لەگەڵ کاندید کردنی کازمی دان لە شوێنی زەرفی و نەسر و سائیرون ڕەتیدەکەنەوە

 

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەمڕۆ یەك شەممە دووپاتی کردەوە هەر یەکە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانی فەتح ڕێکەوتوون لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە شوێنی عەدنان زورفی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و ئـاماژە درا کە هاوپەیمانی نەسر و سائیرون ڕەتیـان کردووتەوە ،

 

هەروەها سەرچاوەکە گوتی کەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسـا و عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆتایی هات و هاوپەیمانی سائیرون و نەسر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا بە عامرییـان ڕاگەیاند کە واژوو لەسەر کاندید کردنی کازمی ناکەن

Back to top button