هەولێر : کارگەیەکی گەورەی بەرهەم هێنانی دەمامک ( ماسک ) دەکرێتەوە
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات کۆمپانیای جیهانی پزیشکی لە چەند رۆژی داهاتوودا کەرگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی دەمامک لە هەولێر دەکاتەوە کە لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە ، ستانداردێکی بەرزتری هەیە و توانای هەیە لە یەک مانگدا 10 ملیۆن دەمامک بەرهەم بێنێت .
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو کارە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرئەنجام داروە .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
بەهەوڵ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیایی جیهانی پزیشکی (عالم الطب) لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنى دەمامک (ماسک) لە سەرئاستی عێراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی لە هەولێر دەکاتەوە.
ئەم کارگەیە لەماوەی مانگێکدا لەتوانایدا هەیە زیاتر لە (10) ملیۆن دەمامک دروستبکات و بەرهەمبهێنێ، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەماک (جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشکیش دروست دەکات و بە یەکێک لە گەوەرەترین کارگەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەژماردەکرێت.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.4.5