عەبدولستار ئاغا بەڕێوەبەى شارەدێى دارەتوو بزانە لەسەر قەرەباڵغی ئەمرۆ چی دەلێت

عەبدولستار ئاغا بەڕێوەبەری شارەدێی دارەتوو، لە روونكردنەوەیەكی دا رایگەیاندووە” ئەمرۆ بەهۆی مردنی كەسێك زیاتر لە 100 كەس ویستوویانە بەكۆمەڵ نوێژ لەسەر مردووەكە كردووە لە یەكێك لە مزگەوتەكان”.

هەروەها عەبدولستار ئاغا دەشلێت” دوای ئەوەی كە زانیمان ئەمرۆ یەكشەممە كەسێك مردووە و  زیاتر لە 100 كەس لە مزگەوتی دارەتوو كۆبوونەوە بۆ ئەوەی نوێژ لەسەر مردووەكە ئەنجام بدەن، بەڵام راستەوخۆ هێزە ئەمنیەکانمان راسپارد بۆ بڵاوەپێکردنى ئەو کەسانەى لە مزگەوتەکە کۆببونەوە”.

هەروەها ئاغا راشی گەیاندووە” ئەو كارەی ئێمە بۆ سەڵامەتی گیانی هاوڵاتیان و جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی خۆپاراستن لەچوارچێوەی رێنمایەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی تەندروستیە، و دەشلێـ”قسەمان لەگەڵ خاوەنى پرسەکە کردووە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک پرسە بۆ کەسى کۆچکردوو دابندرێت، ئەوانیش بەڵێنیان داوە کە پرسە دانەنێن”.

هەروەها عەبدولستار ئاغا دەشلێت” دوا بەدوای ئەوەی زانیمان كە دەیانەوێت رێورسمی بەخاكسپاردن لەلایان ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێل ویسراوە ئەنجام بدرێت، بۆیە ئێمە رێگامان لێگرتن و رێگامان نەدا ئەنجام بدرێت، هەروەها گوتیشی تەرمەكەشمان بە ئامبۆڵانسێك ماردە شوێنی ناشتنی، هەروەها دەشلێت” لە رۆژانی داهاتووش چاودێری وردی رەوشەكە دەكەین و بەهیچ جۆرێك رێگە بەدانانی هیچ پرسە و ماتەمینیەك لە سنورەكەمان نادرێت”.

Back to top button