پاریس سان جێرمان هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە بارسێلۆنا دەدات

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی بە پێچەوانەی پارساڵ لە ئێستادا نەرمییەکی بەرچاوی پیشانداوە، بۆ ئەوەی نێیمار جۆنیۆر بفرۆشێت و بۆ یانەکەی پێشووی کە بارسێلۆنایە بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی sport ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان پێشوازی لە بڕیاری بارسێلۆنا دەکات بەوەی کە گریزمان بخاتە نێو پڕۆسەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ (کامپ نو) لاپەبەر ئەوەی ئەوانیش مباپێ بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی گریزمان ڕازی بکەن، هەروەها بەگوێرەی هەواڵەکە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس بەلایەوە زۆر باشە ئەو کارە تەواو بکرێت بەڵام لێرەدا پێویستە چاوەڕێی بڕیاری ڕەزامەندی کۆتایی لە قەتەر بکرێت.

لە کۆتاییدا لە هەواڵەکەدا هاتوە کە بارسێلۆنا پێی وایە ئەگەر گریزمان بچێتە پاریس ئەوا پارەیەکی زۆر کەمتر لە گرێبەستی گەڕانەوەی نێیمار خەرج دەکرێت ئەوەش لەو ساتە سەخت و قەیڕانە داراییەی یانەکە زۆر بۆ بارسا باش دەبێت.

Back to top button