دۆناڵد تره‌مپ : جارێكى تر هه‌ڕه‌شه‌ی توند له سعوودیه ده‌كات
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، جارێكى تر دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى باجى زیاترى به‌سه‌ر نه‌وت كردووه و به‌ڵام ئه‌م جاره گوتوویه‌تى، “باجێكى زۆر زه‌به‌لاح ده‌سه‌پێنم”.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تره‌مپ گوتوویه‌تى هه‌ر چه‌نده پێویستم به‌وه نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا باجێكى زۆر زه‌به‌لاح به‌سه‌ر نه‌وت ده‌سه‌پێنێ.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ى له سعوودیه كرد و گوتى له پێناو نرخى نه‌وت ئاماده‌م باج به‌سه‌ر نه‌وتى سعوودیه بسه‌پێنم، هاوشێوه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه پێشتر سزام به‌سه‌ر سه‌پاندوون.