کارمەندانی تەندروستی سلێمانی سکاڵا لەدژی شاسوار عەبدولواحید نەجوڵێندرێت دەوام ناكهین
بەشێکی زۆر لەپزیشکانی و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی دوای ماوەیەك هیلاکی و پشونەدان و ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، سەرئەنجام ماندوبونەکەیان بەفرت و فێڵ و درۆ لەلایەن بەشێك لەخەڵک و میدیاو سیاسیەکانەوە پێناسە کرا.
بهگوێرهی زانیاریییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك). شەوی ڕابردوو بەدەیان پزیشك و کارمەندی تەندروستی سلێمانی کۆبونەتەوەو بڕیاریانداوە ئه مرو سەردانی پارێزگاری سلێمانی دەرببڕن لەدژی شاسوار عەبدالواحیدو دەزگا میدیاییەکەی.
ئهم قسانهی مارمهندهكان دوایی ئهوه هات، شەوی ڕابردوو کەناڵی ئێن ئاڕتی کە ناوبراو خاوەندارێتی دەکات جارێکیتر ڕاپۆرتێکی لەسەر هەمان کەیس بڵاوکردەوەو لە ناوەڕۆکێ ڕاپۆرتەکەدا کەناڵەکە هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسلێمانی بەدرۆ ناوبرد.
ئهوهی شیاوی باسه، دوابەدوای وتەکانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی کۆرۆناوە کەڕەتیکردەوە بوونی هەبێت،تەندروستی سلێمانی سکاڵای لەسەر ناوبراو تۆمارکرد، بەڵام دادگا نەیتوانی دەستگیری بکات.!