وه‌رتێ .. ماموستایه‌ك به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له شاخ گیانی له ده‌ستدا
هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له شاخه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوڵاتی کۆسرەت سابیر وەرتی، كه پیشه‌ی مامۆستایه لە كاتی رۆیشتن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژو گیای به‌هاره له شاخ کەوتووە خوارەوە و گیانی له ده‌ستداوه.
هاوڵاتیانی كوردستان له وه‌رزی به‌هاردا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره روو ده‌كه‌نه ناوچه شاخاوییه‌كان، ئه‌مه‌ش زۆرجار به‌هۆی نه‌شاره‌زاییه‌وه هاوڵاتیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.