ڕوونکردنەوەیەكی بهپهله لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێکارە نوێیەکان.
روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان
زۆر سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنامییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان. هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ
6ی نیسانی 2020