ئهمریكا: ئامادەکاری بۆ کوشتنی ژمارەیەك سەرکردەی عێراق دەکات
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی کوشتنی بەشێك لە سەرکردەکانی عێراقی داناوە.
کەریم محەمەداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کشانەوەی هێزەکانی زیاتر خۆی رێکدەخاتەوە و ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر عێراق دەکات و کوشتنی ژمارەیەك سەرکردەی عێراقیش بەشێکە کە پلانەکەی.
محەمەداوی ئاماژەی بەوەشکردووە، بهفهرمانی دۆناڵد ترهمپ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی میلیشیا شیعەکان و دەیەوێت لەناویان ببات، هەر بۆیە ئهوهی ئێستا بهشێكه له کشانەوەی ئەمریکا تاکتیکێکی سەربازییە.