دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان پێبدرێت بچنه‌وه‌ كه‌ركووك سه‌ردانی لیوای 61ـی سوپای عێراق ده‌كه‌ن بۆ داوای لێبوردن

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ بازگه‌ی چیمه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراق رێگایان نه‌دا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئه‌ڵماس فازل بچێته‌وه‌ نێو كه‌ركووك، به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ كه‌وته‌ نێو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ وسه‌ربازانی لیوای 61.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، دوای ده‌مه‌ قاله‌كه‌ په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئه‌ڵماس فازل و رێبوار ته‌ها بۆ داوای لێبوردن له‌و هێزه‌ی كه‌ رێگری لێكردن و ده‌نگیان به‌سه‌ره‌وه‌ به‌رز كردنه‌وه‌ سه‌ردانی باره‌گای لیوای 61ـی سوپای عێراقیان كرد له‌ كه‌ركووك.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش به‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ فه‌رمانده‌كانی لیوای 61 به‌ڵێنیان دابوو تا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوای لێبوردن نه‌كات رێگه‌ نه‌ده‌ن پێ بخه‌نه‌ كه‌ركووك.

Back to top button