ئاگاداریه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی ناحیه‌یی رزگاری
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سنوری پارێزگای هه‌ولێر 41 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران كه زۆربه‌یان به‌ركه‌وته‌وه‌ی هه‌ردوو پرسه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كارێزانی هه‌ولێرن، له نێویاندا ئافره‌تێكی دانیشتووی ناحیه‌ی سیده‌كانه كه خۆ و دوو منداڵی دوای به‌شداری كردنی له پرسه‌ی دایكی تووش ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت.
به پێی به‌دوا داچوونه‌كانیش ئافره‌ته‌كه سه‌ردانی ناحیه‌یی رزگاری كردووه‌و له ماڵی چه‌ند خزمێكی ماوه‌ته‌وه بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له دانیشتوانی ناحیه‌ی رزگاری ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئارفره‌ته هه‌یه به زووترین كات په‌یوه‌ندی به لایه‌نه پزیشكه‌یه‌كانه‌وه بكه‌ن،
ده‌قی ئاگاداری نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئاگاداری سه رجەم ئەوهاوڵاتیەنەی ناحیەی رزگاری دەکەینەوە کەسێ رۆژبەرلەئێستا)(ئافرەتێک بەناوی شادیە مستفا)(خەلکی ناحیەی سیدەکان سەردانی کردون دیارە ئەوئافرەتە توشی نەخۆشی کرۆنابوە جابۆیەداولەوخانەوادەبەرێزانە دەکینەوە خۆیان ببپارێزن وەبەزوترین کات شوێنی خۆیان دیاری بکەن بۆئەوەی پشکنینیان بۆئەنجام بدرێت لەگەل رێزماندا